گریسیان لێ داوە

2023-08-26 08:06:34



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* بەدڵنیاییەوە ڕەئی میلەت موهیمە، بەس لای مەسئولەکان نا.
* هێشتا خەفەتی کۆبووبەوەکەی بەغدا بەری نەدابوین، مەراقی ڕیزوەستانەکەی هەولێریشی هات بەسەردا.
* هەر شتێک تایپ ئەکەم ئەوەندە غەڵەتی تیایە ئەڵێی پەڕلەمانتاری کوردەو جوابی ئەحمەدلمولا طەلال ئەداتەوە..
* وتی بۆچی موعارەزەکەتان هیچ دەنگی لێوە نایەت؟ وتی گریسیان لێ داوە.
* سەرکردەی کوردی عەینەن هونەری پەیکەرتاشیی لێ هاتووە، قەدیم زۆر باشتر بوو.
* بۆی نوسیبوو دڵەگیان ئەگەر نایەی جوابم بدەرەوە تا بە یەکێک لە دڵەگیانەکانی تر بڵێم.
* ئیشارەتی بەنزینی ئینسان باوێشکە هی حکومەت شاندەکەی بەغایەتی.
* (کوڕی باش) جنێوە، بەڵام بە ئوتوکراوی.
* خۆزگەم بەو زەمانەی کە موهیمترین دیاری دەستەیەک پەرداخ بوو، گەورەترین کاربەدەستی پۆلیس روتبەکەی مفەوەز بوو.
* ئەم وڵاتە پڕە لە نەزان کەچی برادەران ئیلا و بیلا هەر نەزانەکانی جەماعەتی خۆیان دائەنێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand