سەعات چەندە؟

2023-08-24 15:31:10



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

- سەعات چەندە؟
+ بیست لای داوە لە کارەسات
لە دەنگوباسی ڕەشپۆش و
لە لێدوانی ڕووخۆش و
لە بیرکردنەوەی یەکپۆش و 
لە کۆبوونەوەی توڕەهات
- سەعات چەندە؟
+ پێنجی ئەوێ بۆ تەبایی
+ تەجاوز و حەوت دەقەیە
+ یەک بست ماوە بۆ ڕسوایی
+ تیرۆر و حەڤدە جەڵتەیە 
+ چوار شەهیدو درۆنێکە
+ هەر گەڕەکێکمان زۆنێکە
+ تلیاکی ئەوێ بۆ مافیا
+ حیزب لای دا لە کۆمپانیا 
- زەحمەت نەبێ سەعات چەندە؟
+ بە زەوقی خۆت 
حەوتە، شەشە، پێنجە، دەیە
حەز کەی چەند بێ ئەوەندەیە 
- مەعنای چییە ئەو قسەیە؟
یەکەم جارە کە بیبیستم 
+ هەی دەنگدەری خۆشەویستم
من سیاسیی پۆپۆلیستم

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand