چی نەکەین بە چی؟

2023-08-22 06:51:24



د. شێركۆعه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

سیاسی بە ئەسحابە
جامخانە  بە دەڕابە
سەرشۆستە بە چایخانە
میللەت بە عەرەبانە
مقەڕ بە کاروانسەرا
درۆی مەسئول بە ھەرا
کارەبا کەرتی تایبەت
ناوخۆی وڵات بە غوربەت
داروبەرد بە کافتریا
لەتکەنۆک بە فاصۆلیا
تازە شاگرد بە ئوستاد
ڕینگۆ بە وەزیری داد
سیاسەت بە مەھزەلە
وەزعەکە بە قومبەلە 
سیتی و پاڵاس بە گەڕەک 
کۆبوونەوە بە خەڕەک
ناوبازاڕ بە قەندەھار
ھەرێم بە بەصرە و زیقار
نەوت بە فەرھود و تاڵان
ئیعلام گاڵتەی مناڵان
سبەی لە دوێنێ پیستر
تەئریخ بە میزی حوشتر
گۆشتی ھندی بە کەباب
ھەویرشێلیش بە قەصاب

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand