ئاخۆ

2023-08-12 07:55:52



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)


*باشە ئەگەر خۆی ئەمەندە ناسک و نازدار بێ ئاخۆ مێردەکەی چەند عال بێ !!—ئاخوندی ئێرانی  کاتێک بە دزییەوە مژ لە ژنخوشکەکەی ئەدات—
*باوکە نەڕڕۆۆ، ئەگەر سەرەکەی وابێ ئاخۆ ژێرەکەی چۆن بێ!!—کەشتیی تایتانیک کە خۆی کێشا بە شاخە سەهۆڵەکەدا—
*بەحساب خۆیان نەوتیان هەیە ئەمە ڕیزی بەنزینەکەیانە ، ئەی ئاخۆ ڕیزی ڤیاگراکەیان چۆن بێ!!— مودیری مەعمەلی سامەڕا کە ئەچێتە هەولێر —
*ماشەڵا لەو  هاوپەیمانە سەلار و ڕازییە … تۆ بڵێی ئاخۆ موعارەزەکەیان چەند دەمی پیس بێ!!-ئوردونییەک کە موتابەعەی تەلەفزیۆنەکانی عێراق ئەکات —
*گوایە مەعاش دوو مانگ دواکەوتووە ئینجا ئەوەتا بلیت بەرناکەوێ ، ئاخۆ ئەگەر مەعاش پێش بکەوێ چ دەستەگوڵێک ئەدەن بە ئاودا!!—کارمەندەکەی تورکیش ئێرلاین لەبەر خۆیەوە—
*تۆ دوای سێ تەجمیل ئینجا ئەڵێی پۆلیسی دارستانیت ئاخۆ پێش تەجمیل چۆن بوبێت - مەسیجێکی دیلیتکراوی دشێک بۆ براژنەکەی-
*لە ٢٠٢٣ دا ئەمە حاکم و حکومەتەکەتان بێ ، ئاخۆ زەمانی پاشای کۆرە لە چ نیعمەتێکدا بوبن !!- سوئالێکی کوڕەزاکەی مێجەرسۆن کە وەڵامی ناوێ-
*ئەمە بەحساب ئێمە  بە ئەسڵ زەرتەشتیین هەتاو ئاوامان پێ ئەکات ، ئەی ئاخۆ وەزعی سعودییەکان  چۆن بێ!!— گلەیی دۆندرمەفرۆشێکی لای سەهۆڵەکە—
*فڕەنسا لای خۆی لانکەی شۆڕشە  وا ئەفریقای خستۆتە سەر ساجی ، ئاخۆ ئەگەر لانکەی مفاوەزات  بوایە چی بەسەر ئەهێنا !! - کۆمێنتی موحەلیلێکی کورد-
*باشە ئەگەر بۆ گلەییەک دە پانزە شینە زەلام بنێرن بۆ بەغا ، ئەی ئاخۆ بۆ شەکراوخواردنەوەیەک چەند ئەنێرن!!! - دیپلۆماتێکی وەزارەتی ئەوقاف—

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand