بێ موشکیلە 

2023-08-04 14:55:39



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

خوانەخواستە ئەگەر حکومەتی هەرێم بتوانێ یەک مانگ بێ موشکیلە مەعاش بدات، وەک ئەوە وایە:
* موسڵاوییەک بە زۆرخۆری بمرێ.
* داعش خەجاڵەتنامە بۆ شەنگال بنووسێ.
* کوەیتییەک بکرێ بە مودەڕیبی تیپی بالیەی ڕوسیا.
* تاڵیبان ژنێکی سفووری هاوڕەگەزباز بکات بە وەزیری داد.
* مونا قەهوەچی ببێ بە ئەدمینی پەیجەکەی کۆمەڵی ئیسلامی.
* دکتۆر بڵێ پێویستت بەزەرعی ڕیخۆڵە کوێرەیە.
* تەلەبەیەکی شوەیفات ناوی پێنج حەیرانبێژی لەبەر بێت. 
* کۆنگرەی دابڕان لە مزگەوتی بەهەشت بکرێ.
* سەرمایەگوزارێک تەڵاق بخوات بڵێ هیچ حیزبێک سەرانەی لێ نەسەندوم.
* بچیتە گەڕەکی چوارباغ و چوارباغ ببینیت. 
* عەرزەیەکت نیشان بدەن سیاجی بۆ نەکرابێ بیکەن بەشوقە. 
* بەڕەسمی تەکلیف لە ئاشتی هەورامی بکەن دەستێک بهێنێت بە ئابورییەکەی نەرویجدا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand