چی تەنیا چی لێ ماوەتەوە؟

2023-07-31 15:30:30



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

شۆڕشی حوسەین؛ هەریسەو عوتڵە
یادی ڕاپەڕین؛ بێگارە چەپڵە 
چالاکیی حوکمەت؛ وەفدێک بۆ کفری
پاکسازیی تەواو: هەر بایۆمەتری
ئەخباری موهیم: وەزعی کەشناسی
هەلی کار؛ خریج بێن بۆ کەناسی
باخ و بێستمانمان؛ جێ سمی بەراز
حەکیمەکانمان: قیسمێک مارانگاز
نەوت و بەنزینمان؛ ئاشتی هەورامی
ئیعلامی کوردی؛ بێ ئیحتیرامی
ساڵی ڕابوردوو؛ حەسرەتی پێرار
ڕیزی پێشەوە؛ دە پانزە بێبار
شکۆی نەتەوە؛ ڤێللای سەرکردە
عەرزەی تیجاری؛ لای باوەمردە
سەرچاوەی داهات؛ تلیاک و گومرگ
مێگەل و گاڕان؛ یەک دوو گەلە گورگ
عیلم و صەنایع؛ نێرگەلەو شوقە
سرودی میللی؛ ڕاکە فجووقە
جوڵەی تیجاری؛ بەس دیلیڤەری
پیاو ماقوڵانمان؛ ڕیزێ سەرسەری

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand