کورد فت 

2023-07-29 11:10:21



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

ئەستێرە هەموو مەحوە لەنێو نووری قەمەردا،
دەنگوباسی مەعاشیش هەر ئەمڕۆیە بەفەردا
خاکی بەری پێت هەم گڵ و هەم گوڵ بە سوروشکم
شەعبی میحنەتزەدە ئاخر قوڕی کوێ کا بەسەردا
تەلبیسی نییە ئەو کەسە دێوانەیی ڕووتە
ماتۆڕی دیلیڤەرییە هەولێر بۆ مەتعەمەکەی بەغدا 
ڕەنگی نییە ڕوخسارەیی ڕەنگین و لەتیفی
تەنکەری قاچاخ لە عەرز و درۆنیش وا لەجەودا 
هەرچەندە کە ئینسانە لە بەرچاوی من و تۆ،
ڕازیی نییە قەتعەن چوار زیندانییەکە بەردا 
ئیسباتی خەت و خاڵە، بە سەد شوشتن و گریان
ئەو تەصریحەشی ئەیدەن، بەردە ئەیکێشن بە بەرد دا
شەوقی کە نەبێ باسیرە، مەئیووسە لە دیتن
ئاڵوگۆڕمان قازانجە عمومەن لەگەڵ کەردا 
ئالوودە نەبێ دا، بە زەبوون گیریی خوێنم
بۆ حەلی مەشاکیلمان مەسئول ها لەسەفەردا 
نالی خەبەری بێ ئەسەری غائیبە، ئەمما
ناڵێکی حەزین دێ یەعنی کورد فت لە خەبەردا

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand