چەند زەرورن 

2023-07-26 06:48:35



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

شریتی بەکرە، یەکەم کونی قایش، زوڕنا لە تەعزێ، دیسکی فلۆپی، حۆقنە، باگردێن، ئەنجومەنی پارێزگا، بەفرماڵ لە میسر، ڕیخۆڵە کوێرە، ھەندل، شیپی مزراح، دش بۆ براژن، لقی بزووتنەوەی ئیسلامی لە دانیمارک، قاسە بۆ وەزارەتی دارایی، جیھازی تەخطیطی دڵ لە طوب عەدلی، حیمایە بۆ مەسئولی ئێستا، گیتار لە مەقامدا، ورگ بۆ سوھەیر زەکی، شوقەکانی سیتەک، نوێنەری ھەرێم لە ناسا، مولەحین بۆ حەسەن زیرەک، دۆشاوی تەماتە لە سەروپێدا، کتێبی پەیڕەو و پڕۆگرام، کامێرای چاودێری لە کتێبخانەکەی قەراخ، دائیرەی بەرید، شەھادە لە مەکتەب سیاسی، لایتی ئیشارەت بۆ پیکابی دەبڵ، بەنداوی دوکان بە بڕوای کاکە حەمە، گوێزانی جولێت لای دکتۆر عەبدولـلەتیف، پاسۆرد بۆ ئایپادی مناڵ، راوێژکاری سیاسی بۆ موقتەدا، لایمەن بۆ چەمچەماڵ، بلوزی ملدار لە کەلار، فەرھەنگی دێھخودا بۆ کەمال کەرکوکی، تایەی سپێر بۆ مارسیدس و ڤیتامین دی بۆ مرور چەند زەرورن حکومەتی ھەرێمیش ھەر ئەوەندە زەرورە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand