ئەردۆغان و باخچەلی لەسەر هەڵگرتنی باری نائاسایی رێككەوتن

Draw Media

2018-06-28 09:13:28



رۆژنامەی " سەباح"ی توركیی نزیك لە حكومەت  ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی حوەزیران رایگەیاند رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و هاوبەشەكەی لە هاوپەیمانی دەسەڵاتدار دەوڵەتی باخچەلی رێككەوتن لەسەر درێژنەكردنەوەی باری ئاسایی لە توركیا دوای كۆتاییهاتنی لە تەمموزی داهاتوودا.
رۆژنامەكە بەبێ‌ ئاشكراكردنی وردەكاریی رایگەیاندووە لە كۆبوونەوەكەیاندا ئەردۆغان و باخچەلی رێككەتون لەسەر ئەوەی كە باری نائاسایی درێژنەكەنەوە.
ئەردۆغان و باخچەلی دوێنێ‌ چوارشەممە 27ی حوەزیران كۆبوونەوە بەوتەی چەند سەرچاوەیەك ئەردۆغان لە كابینەی نوێی حكومەتی توركیادا چەند پۆستێكی حكومیی بە مەهەپە دەبەخشێت، لەپای پشتگیركردنیان لە ئەردۆغان و ئاكەپە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیی توركیادا كە 24ی حوەزیران بەڕێوەچوو.
حكومەتی ئاكەپە لە دوای كودەتا شكستخواردووەكەی تەمموزی 2016 باری نائاسایی لەو وڵاتە راگەیاندووە و ئەو دۆخەش دەسەڵاتی ئەوەی داوەتە ئەردۆغان و حكومەتەكەی كە بەبێ‌ پەرلەمان چەندین یاسا دەربكەن و كاركردن بە چەندین یاساش هەڵپەسێرن و رەخنەگرانی دۆخەكەش دەڵێن ئەردۆغان باری نائاسایی بۆ سەركوتكردنی ئۆپۆزسیۆن بەكارهێناوە

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand