ڕیسایکلین

2023-07-14 11:42:51



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

- بێژەرێکی کۆنی کەی ئێن ئێنم بینی لە کوردستان ٢٤
+ ئیعتیادییە، ئەوە ڕیسایکلینیان کردۆتەوە
*
دیکارت: من بیر دەکەمەوە
کورد: کەواتە خوا غەزەبی لێ گرتویت
**
- کەس هەیە لە ئۆپۆزیسیۆن ڕازی بێت؟
+ بەس دەلاک
-بۆۆۆۆۆۆۆۆ؟
+ چونکە ناجوڵێ
**
- عیلاقەی بەینی پارتی و یەکێتی تێک چووە 
+ یەک جار بیکوژێنەرەو دایگیرسێنەرەوە چاک ئەبێ
**
ئیزرائیل: ئەگەر چاکه‌ت و پانتۆڵ لەبەر بکەم ئەبم بەچی؟ 
هێمن هەورامی: فایەق زێدان
**
ئاغای جاران: بە گونمی بارگیرمەوە
ئاغای ئێستا: بە پەیڕەو و پڕۆگرامی حیزبەکەمەوە
**
بەصراوی: هەست دەکەم ئێمە کۆمەڵێ مناڵین
حللاوی: ئەم گەرمایەش سەعدلحلیی ڕەحمەتی
**
هاوڕێ: ئەزانی ئەم سیاسەتە سەقەتە چیم بیر دەخاتەوە؟
هەڤاڵ: فارسییەکەی کاک کەمال کەرکوکی
*
دایکی ئەوسا: بەساقەتان بم نیوەڕۆ حەزتان لە چییە بۆتان لێ بنێم؟
دایکی ئەمڕۆ: ئەچم بۆ ساڵۆن، خۆتان حەزتان لەچی بوو بەدیلیڤەری داوای بکەن.
**
ئەوروپایی: هەموومان مردنێک قەرزارین
عێراقی: ئێمە ژیانێک

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand