کەر لە کوێ کەوتوەو کونگە لە کوێ دڕاوە؟

2023-07-06 09:52:11



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

رەعیەت: ساحێب ماڵەکەم ناوی قەحتانە
ئاغا: سەیری ئەسپەکەم، ئەھا چەند جوانە
رەعیەت: پیشام لە گەرما بە خواو پێغەمبەر
ئاغا: بڵێ بڕوخێ شانزەی ئۆکتۆبەر
رەعیەت: لە من تێ ناگەی، بەڕاست زۆر سەیرە
ئاغا: ھەولێر دەخەمە سەر دوو بوعەیرە
رەعیەت: لە حساب نایە سەگی بەرەڵا
ئاغا: شوققە بژمێرەو بڵێ ماشەڵا
رەعیەت: کە درۆن درەکەوت، دوای ئەو ناڵەیە
ئاغا: ئەم کاندیدەشمان بنەماڵەیە
رەعیەت: بەنداو دروستکە توو حەقی قورعان
ئاغا: ئینسانی چاکن خەزعەلی و مشعان
رەعیەت: ئیتر بەس نییە ھاوردەی عووعە؟
ئاغا: ھاوڕەگەزبازیی لای من مەمنوعە
رەعیەت: ھەقە کۆمەڵێ خریج تەعین کەن
ئاغا: پێڕم پێ نییە، ئەچم بۆ کۆنکەن
رەعیەت: میحراری کەلار سەرو پەنجایە
ئاغا: وا بە سیاحەت دێمەوە مایە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand