مەهەپە: ئەردۆغانمان لە دۆڕان رزگاركرد

Draw Media

2018-06-27 11:57:30



سەفەر ئایجان، جێگری سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەپەرستی توركیا " مەهەپە" رایدەگەیەنێت لە ئێستا بەدواوە مەهەپە سیاسەتەكانی ناو پەرلەمانی توركیا دیاریدەكات و داواكارییەكانیان جێبەجێدەكرێن و مەهەپە ئێستا پێگەیەكی ستراتیژی لەناو پەرلەماندا هەیە و دەوڵەتی باخچەلی سەرۆكی مەهەپە رەجەب تەیب ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان ئاكەپەی لە شكستهێنان لە هەڵبژاردنەكاندا رزگاركرد.
ماڵپەڕی رۆژنامەی " زەمان"ی توركی رایگەیاند سەفەر ئایجان  جێگری سەرۆكی مەهەپە لە كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەندامانی حزبەكەی لە شارۆچكەی دولكادر ئۆغڵو وتویەتی:" لەم هەڵبژاردنانەدا دوو براوە هەنن یەكێكیان رەجەب تەیب ئەردۆغانە لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و ئەوەی تریان مەهەپەیە لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا و ئەوە ئێمە بووین پێش خودی ئاكەپە پشتگیریمان لە ئەردۆغان كرد بۆئەوەی خولێكی نوێی سەرۆكایەتی بەدەستبهێنێتەوە و ئەندامانی مەهەپە گوێڕایەڵی سەرۆكەكەیان دەوڵەت باخچەلی بوون و دەنگیان بۆ ئەردۆغان دا".

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand