کە پەڕلەمانی هەرێم دائەخرێ کێ چی ئەڵێ؟

2023-07-04 06:35:16



د. شێركۆعه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

عەلی مەردان: لە تیری ئاهی ناکامیم حەزەر ناکەی ئەڕۆی ئۆغر
فایەق زێدان: موویەک لە بەراز ببێتەوە هەر باشە
هاووڵاتی: یەعنی ئێمە پەڕلەمانمان هەبووە؟
بەعزێ ئەشخاس: ئەگەر پەڕلەمانمان پێ نەکرێتەوە خۆ پەڕلەمانمان پێ دائەخرێ
پەندی پێشینان: هەتا ما مراندمی کە مردیش تڕاندمی
کارمەندەکەی طوب عەدلی: بەڕەحمەت بێ زۆر دەمێکە دکتۆر ئیزنی داوە
فەتەڕۆ: دەبڕۆ بەو لەعنەتە بی کە خوا کردی لە شەیتان
نالی: دوعاکەن ئەو دوانەکەی تریش خودا طەی بێ خودا طەی بێ خودا طەی
خانەنشین: ئاوی ئامون و تونی بابا چێ
پەڕلەمانتار: لە یادمای لە یامای لەناو خوێن و دەمارمای

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand