رۆژنامەی هاوڵاتی: ئەنجامی هەڵبژاردن نزیكە لە هەڵوەشاندنەوە

Draw Media

2018-06-27 11:41:05



بڕیارە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سبەینێ‌ دەنگ بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، ئەگەر دەركەوت 15%ی ساختەكاری لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە، ئەمەش لە كاتێكدایە  لیژنەی بەدواداچوون بۆ راستییەكانی هەڵبژاردن ددەڵێت 40%ی دەنگەكان ساختەكراون.
ئارام شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی" هاوڵاتی" دەڵێت:  ئەگەر ساختەكارییەكان بسەلمێنرێت و رێژەكەی بگاتە لەسەدا 15 ئەوا هەڵبژاردنەكان هەڵدەوەشێتەوە".
وتیشی:" پەرلەمان كۆدەبێتەوە تا چەند بڕگەیەك لە یاسای هەڵبژاردنەكان دەستكاری بكات، تا هەژماركردنەوەی لەسەدا سەدی دەنگەكان بەدەست ئەنجام بدرێت، ئەگەر نا پەرلەمان بێ‌ دەنگ نابێت لەو یاسایەی خۆی دەریكردووە و دەبێت وەك خۆی جێبەجێ بكرێت".

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand