ھینەکانی کوردستان

2023-06-30 10:49:39



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

١- ئەڵقە دۆبلاجکراوەکەی: ئەتوانی دوو کیلۆ گوڵەبەرۆژەی بە دیارەوە بخۆیت و موتابەعەشی نەکەی.
٢- گرد: بۆت ھەیە تەختی کەیت و ریزێ دوکانی علوجی تیدا دروست بکەیت.
٣- برۆ: موڵكی خۆتە. حەز ئەکەی یەک تاڵی بھێڵەرەوە، پێت خۆشە بیکە بە تەلی حاجەت.
٤- دەریاچەکەی: ئازادیت، بڕۆ گووی یەک مەملەکەتی تێ کە.
٥- ماڵپەڕەکەی: کیمیایی ناگاتێ، ئەگەر لێی بزانی تایەفەیەک بەخێو دەکات.
٦- ترافیکەکەی: خوا دایناوە بۆ عیلاچی ئەوانەی زەغتیان نزمە.
٧- مەسئولی عیلاقات: ماڵی پیاوی بێ دانە، بەشەرتێ ئیلاقەی ھیچت نەبێ.
٨- سیاسەت: ئەگەر قوڕمساغ نەبیت بەکەڵکی تۆ نایەت.
٩- دۆستەکانی: کە لێی ئەقەومێ پێی ئەڵێن ئەوە موشکیلەی خۆتە.
١٠- ھێزی کار: ئەغڵەبیان نیپاڵین، تاک و تەرایەکیشیان بەنگلادیشیی دەستی دوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand