ئەوانگەل… ئێمەگەل

2023-06-24 07:44:21



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

بانکی نێودەوڵەتی: ئابوریی جیهانمان کۆنترۆڵ کردوە.
بانکی هەرێم: بە بیللاهی هێشتا چوارسەد ملیارەکەی بەغا نەهاتووە، ئێوە بۆ باوەڕ بەکەس ناکەن؟ 
**
کشتوکاڵی ئوستورالیا: ئاردی بایەعییەکەی عێراقیش هی ئێمەیە خاڵۆ.
کشتوکالی هەرێم: ئەمساڵ تەقریبەن حەفتاو سێ دەبە ڕبە هەنارمان هەناردە کردووە.
**
سامانە سروشتییەکانی سعودیە: وامان کرد عالەم دەستەو نەزەر گوێمان لێ بگرێ.
سامان ەسروشتییەکانی هەرێم: وڵاتان پێمان ڕائەبوێرن.
**
ئۆکراین: کۆمیدییەکمان کرد بە سیاسی.
هەرێم: سیاسییەکان شوکور هەمویان بون بە کۆمیدی. 
**
لەیزەری خەڵکی: چەکی زۆر پێشکەوتوم پێ دروست ئەکەن.
لەیزەری هەرێم: بیلا مەعنا بەرم پێ ساف و لووس دەکەن. 
**
تورکیا: گەشتیارەکان لێرە بە شۆرتەوە دەچنە سەر بەحر.
هەرێم: گەشتیارەکان بە تراکسوت و شەحاتەوە دەچن بۆ چاقی لاند.
**
هونەرمەندی هۆلیوود: تۆ بڵێی کاندید بکرێم بۆ خەڵاتێک؟
خریجێکی مەعهەدەکە: دەک بەزیای خێرم نەکرد یاخوا ئەم حەفتە تەنیا دووجار خەڵات کرام.
**
هوشیاری دیپلۆماسی: پێویستە هاوکێشەکانی هێز حاڵی ببین.
هوشیاری زێباری: بەڵێ ئێمە واین و چی ئەبێ با ببێ.
**
فەیس بوکی ناسا: پڕە لە زانیاریی تازە.
فەیسبوکی کوردی: مەلا چاوی پیاو دەر ئەهێنێ.
**
تایوان: تا ئەمریکامان لە پشت بێ هەموو شت عالل عالە.
ناوچە دابڕێنراوەکان: تا ئەم بایە لەم کونەوە بێ، هیچ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand