نەجیبەکان

2023-06-22 11:58:46



د. شێركۆعه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* ئەگەر بەرگەی بیرەوەرییەکان ناگریت وێنەکان بفەوتێنە. -نەجیب مەحفوز-
* ئەگەر وەزعەکەت بەدڵ نییە فەرموو بڕۆ دەرەوە. -نەجیب نانەجیب-
* ئەگەر حەزت لە سەربەخۆیی بوو ئەمەت لە چی؟ -نەجیبی نەوەی نوێ-
* ئەگەر بێجگە لە بۆڵە بۆڵ شتێکی تر ئەزانی بە کوردی قسە مەکە. -نەجیب ئەوروپی -
* ئەگەر تەحەمولی بۆگەنی زبڵ ناکەی بە لای گەڕەکی مەلا داودا مەڕۆ. -نەجیبی شارەوانی-
* ئەگەر دەتخورێ بۆ هەواڵی بێ مەعنا فۆلۆی ماڵپەڕە کوردییەکان بکە. -نەجیبی جیلی ئاڵتونی-
* ئەگەر خوا یار بێ قەوارەی هەرێم وا لێ ئەکەم بەقەد مەخفەرێکی بمێنێتەوە. -نەجیب عومەر عەبدولڕەزا-
* ئەگەر کورد خۆی پارەی پاشەکەوتەکەی نەوێتەوە من قوڕی کوێ بکەم بەسەرما؟ -نەجیب سودانی-
* ئەگەر پێشبینییەکانی هڤیدار ئەحمەد ببینیت گاڵتەت بە باوکم دێت -نەجیبی کوڕی نۆستراداموس-
* ئەگەر درۆنی تورکی نەتکوژێ، خۆم ئەتکوژم -نەجیبی پیاو-

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand