لە دنیای ئەمڕۆدا

2023-06-13 16:34:46



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* وەزیری تەندروستیی میسر دەرمانی غەلەت کوشتی.
* حەماس و ئیسرائیل پێکەوە پیرۆزبایی لە ئەردۆغان ئەکەن.
* وەزیری ناوخۆی تاڵیبان ئەندام ناوچەیە لای قاعیدە.
* باخەوانەکەی مودیری ئاسایشی شاری جابولقا داعشە.
* حوشترەوان داوای گەڕاندنەوەی پارەی پاشەکەوت دەکات، شاخەوان دژە.
* کارمەندی تەندروستی مان بگرێ ڕیژەی مردن بە مەسعەد دێتە خوارەوە.
* قنگی ڕەش و سپی لە بواردا تاقی ئەکرێتەوە، ئۆپۆزیسیۆنی ئەسڵی و چینی لە دەنگدانی ناو پەڕلەماندا.
* گۆرانیی ئەمڕۆ حەفتەیەکی تر کۆن ئەبێ کەچی تەمسیلەکەی خولەچەخماخە بۆ کوڕاوکوریشمان تازەیە.
* گەندەڵی ئیعتیادییە، بەڵام عەیبە ورگت ھەبێ.
* دەسەڵاتی ڕەش ھیچی تیا سپی ناکرێتەوە بێجگە لە پارە.
* خۆی و خاڵی مەعاشی زەمانی تاھیر حەبوشیان ھەیە کەچی ئەڵێ نابێ سلێمانی بوجە لە بەغا وەربگرێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand