نەستەقا و نەستەق

2023-05-15 07:06:37



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

قسەی نەستەقی فڕەنسی: خواردنەوەی پیاڵەیەک چایی لەگەڵ تۆدا دەبێتە بیرەوەری، خواردنەوەی پیاڵەیەک چایی بەبێ تۆ دەبێتە میز.
نەستەقی پێشمەرگەی دێرین: هەر بستێک لە خاکی نیشتمان بە تۆوە گوڵجاڕی خەباتە، بەبێ تۆ پڕۆژەی نیشتەجێبوونە.
نەستەقی کادیر: کۆبوونەوە بەبێ تۆ نەخشە ڕێگای ئاوەدانکردنەوەیە، لەگەڵ تۆدا هەقایەتی مێشە.
نەستەقی مێژوونووس: کوللی شۆڕشێک بەبێ تۆ ئەگاتە سەرکەوتن، کوللی شۆڕشێک بە سەرکردایەتی بەڕێزتان ئەگاتە ڕەشماڵی خێڵ.
نەستەقی دیلیڤەری: ئەو پیزایەی من بیهێنم هاڵاوی لێ هەڵ دەستێ، ئەگەر من نەیهێنم دەبێ بە دەمی مردوو.
نەستەقی حیزب: هەموو کاسبکارێک لەگەڵ مندا ئەبێ بە حەمە قەدۆ، بەبێ من ئەکەوێتە سەر ساجی عەلی.
نەستەقی دکتۆر: نەخۆش کە لە خەستەخانەی ئەهلی بیبینم ئێوارەکەی ئەچێتەوە ماڵێ، کە لە حکومی داخڵ بێ ئێوارە ئەیبەن بۆ طوب عەدلییەکە.
نەستەقی دائیرەی کارەبا: داری ماسیحە لەگەڵ مندا هەڵی ئەبڕن بۆ جۆزە، بەبێ من عەرزی پێ ئەسڕن .
نەستەقی ئۆپۆزیسیۆن: ژیان لەگەڵ دەسەڵاتدا زەهری مارە، ژیان دوور لە جەماعەتی دەسەڵات قوزەڵقورتە.
نەستەقی خوێندنی زانکۆ: لەپێش تۆ دڵم بەزۆر شت خۆش بوو، لەدوای تۆ هەر بە سێڵفییەکەی تەخەڕوج.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand