لاپەڕەی تازە

2023-05-13 06:53:25



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)
-غەڵەتی زۆر تیایە. بە قورعان میستەر بیبینێ حەیامان ئەبات.
+ نا بەعەکسەوە، غەڵەتی پێ خۆشە. ئەڵێ ئەگەر ئێوە غەڵەت بکەن، لێوەی فێر ئەبن. 
- چی فێر ئەبین؟
+ فێری غەڵەتی گەورەتر.
- تەماشایان کە بەساقە. غەڵەتەکان زۆر زۆرن. پیاو دەفتەرەکەشی لەبەرچاو ئەکەوێ. پەڕەکە بدڕێنم باشترە.
+ نا مەیدڕێنە. بچۆ دیوی ئەودیو.
- بەڵێ باشە،،، خش
+ پف.. ئەوە بۆ وا پیسە ؟
- هیچ نییە ڕیقنەی کۆنە پێوەی وشک بۆتەوە.
+ ڕیقنەی کۆترەکەی ئەو ساڵەیە؟ 
- ئم
+ دە لایبە. بچۆرە لاپەڕەیەکی تر. بەس بە خەتێکی جوان بینوسە بەشکو دە لە دەمان بۆ دانێ
- بنووسم چی؟
+ بنووسە د ئا دا ر دار 
- حەو. چل پەنجا  ساڵە لە مەکتەبین تازە خەریکی داراو زارا بین ؟
+ لەسەری مەڕۆ و بینووسە.
- ئاخر ئەڵێن دار خراپە. شتێکی ترم پێ بڵێ بینوسم
+ شتی تر نییە. ئیللاو بیللا ئەبێ بنووسی دار
- دار باش نییە بەقوربان. دار هەڵبڕی سەگی دز دیارە
+ ئینکاریم لەگەڵدا مەکەو بنووسە د ئا دا
- باشە کاکە. ئەلحوکمو لیللا.. د .. د.. ئەه.. وەڵا دڕانی.. پەڕەکەی دڕان. 
+ ئەوەندە بە نابەدڵی دەستت داگرت بۆیە.
- نە بەسەری خۆم. خەتای قەڵەمەكەیە. تورکییە عادییەکانە
+ دەی عەلا کولین. لاپەڕەیەکی تازە هەڵدەرەوە
- بەڵێ باش.. ئەوە چییە؟؟  خەلاص بوو. لاپەڕەی تازەی پێوە نەما
+ موشکیلە نییە لەسەر بەرگەکە بینووسە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand