ئێمە

2023-05-11 08:32:43



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

ئێمە بۆیە چێشت لێ ئەنێین تا بەزەڵاتەوە بیخۆین، حکومەت دروست ئەکەین تا ببێتە خزمەتکاری حیزب، ئەگەر بەڕوو بوینایە ئەسڵەع ئەبوین، کە چووینە سیمینار یەعنی حەزمان لە سێڵفی یە، تا ئافرەت نەبینین قەریحەی نوکتەی +١٨مان ناکرێتەوە، سەری خۆمان هەڵئەگرین بۆ ئەوەی خێرا بیری ئێرە بکەین، تاقە بانکێک کە متمانەی پێ بکەین بانکی خوێنە، مەسئولی وامان تیایە هەرخۆی بەتاقی تەنیا ئەتوانێ قاڕەیەک سەد ساڵ بگەڕێنێتە دواوە، ڤێرژنی تازەی سەرکردەکان لە ئایفۆن سەریعتر ئەکەونە بازاڕەوە، مەشروعەکانمان لەو داونلۆدانە ئەچن کە دوای دەققەیەک خەتی ئینتەرنێتەکەیان ئەبڕێ، لە هەموو ناحیەیەکەوە کۆنین بێجگە  لە ناحیەی سیتەک. قەناعەتمان وایە زەنجەفیل تەواوی عیللەتەکانمان عیلاج ئەکات تەنانەت برودی سیاسییش، خۆشترین ڕۆژمان ئەو ڕۆژەیە کە لە ماڵەوەین هەروەها ناخۆشترین ڕۆژیش، لەبەر ئەوە جیهانی سێهەمین چونکە جیهانی چوارەم وجودی نییە، زۆر حەزمان لە مناڵە بۆ ئەوەی ناخونەک لە چپسەکەی بدەین، کە وتمان گووم کردە ئەم ژیانە مەعنای وایە ئەم ژیانە گووی کردۆتە ئێمە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand