سوریالیزمی کوردی

2023-05-02 17:42:22



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

١ـ لەسەر تەلەفزیۆن هەژدە هەژدە باسی شەفافیەت ئەکات، کەچی ناهێڵێ ژنەکەی بزانێ مەعاشەکەی چەندە.
٢ـ سەیارەکەی ئەقڵە، بەڵام خۆی بە فول لایتێک ئەقڵ لە کەلـلەیدا نامێنێ.
٣ـ بە نیقابەوە ئەچێ ڕەسمی حەفلەی تەخەڕوج ئەگرێ.
٤ـ لە پەیامەکانیدا باسی ئاشتەوایی ئەکات، لاکین خۆی لە ئینتیفازەکەوە لەسەر دۆمینە قسەی لەگەڵ براکانیدا نی یە.
٥ـ هەشت نۆ کەلیمەی عەرەبی لە زەعیفەکانی گوندی لوبنانییەوە فێر بووە کەچی قەرارەکانی بەغدا بە نادەستوری ئەزانێ.
٦ـ هیچ حیزبێکی بە دڵ نییە، کەچی ڕۆژی ئینتیخابات نۆرەبڕی دەکات و سێ چوارجار دەنگ ئەدات.
٧ـ مەعاشەکەی ئەوەندە نییە ورگی مناڵەکانی پڕ بکات، ئەچێ ئەیدا بە سلیکۆن ڕومەتی پێ پڕ ئەکات. 
٨ـ تەشریف ئەبات بۆ سەیران بەحساب لەو دەشت و دەرە ئیسراحەتێ بکات، وەلێ هەتا دێتەوە دەشت ودەرەکە زەلالەتیانە بەدەستییەوە.
٩ـ  ڕۆژ تا ئێوارە لە موبەقە کەچی هەموو ژەمەکان ماتۆڕێکی دیلیڤەری لەبەر ماڵیاندایە.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand