فەطوم

2023-04-25 09:28:55



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

 

فەطوم فەطوم فەطومە
من دەمێکە بیستومە
کابوڵ باوی نامێنێ
ئیتر نۆبەی خەرطومە
بەڵام تەقاویتی کورد 
بەقەد ئەوان مەزڵومە
**
فەطوم هەقتە نامناسی
من توور ، تۆ ئەناناسی
ئۆقرە بگرە بەقوربان
بۆ وەکو ئەلخەناسی؟
یەک مانگی تر ئەچینۆ
زەمانی کانی ماسی
**
فەطوم بەسیە جرت و فرت
نینۆک درێژی قژ کورت
جەژناو جەژنیش ناتبینین
لێمان بوی بە قەلی خرت
ئەد ئەنێری بۆ کوڕگەل
پێشیان ئەڵێی قوزەڵقورت
*
فەطوم شەمامە و بەهێی
تلیاکیت ،کەم ئەگیرێی
زۆر لێت دێ لەخۆتەوە
خیش بکەیت و بتۆرێی
قۆخەکەی شارباژێڕی
بە توێکڵەوە ئەخورێی
**
فەطوم ئەوەت بیستی یە
 ئەڵێن صەدام هندی یە؟
لەعەشرەتی ئەمیتا و
ئامۆزازای غاندی یە 
جەیشەکەی بوشی شڕ کرد 
لەو سەحرای ڕومادی یە
تەئریخ گەر وا نەنوسرێ
کەرێتی و نامەردی یە

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand