کە پەندەکان تێکەڵ دەبن:

2023-04-20 08:08:35



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

۱- قەل بە قەلی وت هەردووکمان پشقلی بزنێکین.
۲- وام دەزانی زۆر پیاوە، گوی کردە هەردوو لاوە.
۳- هەتا نەینایە مشتی نەیزانی خۆی هیچ نییە دەعیە کوشتی.
٤ـ پارەی سپی بۆ گوکەر هەڵ ئەکەوێ.
٥- ئەگەر شەعبانەو ئەگەر ڕەمەزانە مووچەی کوڕە کەچەڵ هەر لە بەغداوە دێ.
٦ـ ئاوی زۆردار لەسەرچاوەوە لێڵە.
۷- تیرەکە ئەهاوێژێ و ئەڵێی ئاگای لە مەحمووی بێ زەواد نیە.
۸- نەدی و بدی کوڕێکیان بوو لە کونی خۆی هەڵگەڕایەوە.
۹- هەر جارێ بە زستان ئەڵێن وەکو شاییەکەی بناویلەی لێ هاتووە.
۱٠- ئەگەر ڕێوی بنوێ خەو بە مەرحەبای شێرەوە ئەبینێ.
۱۱- ئەم تڕە کەڵەکێیە وای لە قوونێ و وای لە دۆشاوێ.
۱۲- نینۆک درێژ بوو تاراتی پێ ناگیرێ.
۱۳- تانجیەکەی ڕەزا بەگە هەر بە مریشکی ئاوایی فێرە.
۱٤- دار هەڵبڕی سەگی دز دیفاع لە سەگی حیز ئەکات.
٥- هەر گوێرەکەیەو ئەڵێ ئەزم وا هەڵ ئەبەزم؟!!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand