فەرقیان زۆرە

2023-04-18 07:05:35



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

* خەتای وەزعەکەیە فشقیاتە ئەگینا من دەمێکە حەز ئەکەم جدیی بنوسم.
* تەئریخ پیاو بێ لەسەر ئەو فەرتەنەیەی ئیبۆ، زەعیم صدیقمان بۆ ڕەوانە دەکاتەوە.
* ئەوەندەی گەعدە زەرەری بە سومعەی کورد گەیاندوە، هەموو کابینەکان بخەیتە سەر یەک نەیانگەیاندوە.
* گوێم لە ئەقڵم بوو وتی کۆنم وەک بابەتی ئەو کۆبونەوەیەی کە لە کۆبونەوەی داهاتودا تەئجیلی دەکەین بۆ کۆبونەوەی داهاتوتر.
* فەرقیان زۆرە یەکێتی و پارتی، تەکەتولی یەکێتی بەپێی شارە، ئەوەی پارتی به‌پێی باڵایە.
* شارێکی سەیرە؛ ئەگەر تەنکەرە ئاوت ویست ئەبێ بچیت بۆ کارێزە وشک، چای عەننابیش لە قۆرییە شکاوەکەیەتی.
* وتم باشە کە حکومەتی بەغدا مەعاش ئەدا ئیتر ئەمەی هەولێرمان بۆ چی یە؟ وتی ئەی کێ ڕۆژنامەنووس بگرێ؟!
* لە ئیمتیحانی ئیجازەی سایەقیدا مرورەکە لێی پرسیم شت هەیە لە ئاوخواردنەوە ئاسانتر بێ ؟ وتم؛ بەڵێ، ڕەقەمی وەزارەتی پێشمەرگە بنێی بە سەیارەی علوجەوە.
* ئەولادی ساڵح لەم زەمانەدا ئەوەیە زوو بیر لە دواڕۆژی باوکی بکاتەوە، هەر لە پەنجا ساڵییەوە شوێنی بۆ حیجز بکا لە خەڵوەتگەی پیری.
* ڕاستە بەینی حیزبەکان خراپە ، بەڵام لە سایەی خواوە چاوبازەو پاقلە پڕ بازاڕن. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand