ئینسان… ئاژەڵێکی هەقایەتخوان

2023-04-16 07:18:11



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

+ بەگم باوەڕ بفەرموو بەو ڕەق و تەقییە نەجاحەت ناهێنێ.
- ڕۆڵە گیان وتاری زانستی هەر وایە. چی لێ بکەم؟ قابیلە بیخوسێنم !! تەڕی کەم بیلا تەشبی؟ گوێ ئەگرن گوێ ناگرن کەیفی خۆیانە، هەر ئەوەیە. 
+ ئەمری جەنابتە. بەڵام بەسەری ئەولادی هەردوکمان لە پێنج دەقەی یەکەمدا قاعەکە بەشەری تیا نامێنێ. یەک یەک بە بیانووی تەلەفونەوە فجوقی بۆ ئەکات. کێ بەرگەی ئەو هەموو ڕەقەم و زەڕب و تەصریحە ئەگرێ. نەختێ ترش و خوێی پێوە بکە.
- ترش و خوێ و مەقالەی عیلمی ؟ ئەتەوێ  حەیام بەریت؟
+ نا، حەدم نییە. بەس بەو وشکییە خراپە. 
- خراپ باشترە لە عەیبە.
+ عەیبەی ئاشکرا؟
- نەخێر نهێنی.
+ نهێنی وەک چۆن یەعنی؟
- لە ڕووتان بە گوڵاو بێ وەکی ژێرزەمینەکە.
+ کام ژێرزەمینە خوا قەزاکەو؟
- ئەوەی عەرزیان کردی وتیان پڕ پڕە لە پارە.
+ پارەی کێ باوکەڕۆ؟
- هی میللەت، سەرەخۆرە.
+ کام میللەتە بەردیان لێ بوارێ ؟
- مەیکە بە هەقایەت ها. لێت قبوڵ ناکەم.
+ ئوستاز گیان مەجبوریت قبوڵت بێ، چوکم عیسان دوور لە ڕووی جەنابت ئاژەڵێکی هەقایەتخوانە.
- جا شەیتان ئەڵێ دەی و ڕەحمان ئەڵێ نەکەی.
+ ڕەحمان ڕاست ئەکات قوربان، بۆکز و شت نەهاوی گوناحی من نییە. ئەوە قسەی عالمێکی گەورەو گرانە. یا ڕەببی تۆببە قسە نا. عینوانی کتێبەکەیەتی.
- کێیە ئەو مەلعونە؟
+ خوا پێم نەگرێ ئەڵێن شاگردێکی داروینە فەندییە.
- بەینی خۆمان بێ تۆش خێرت بەخشراوەتەوە. ئاگام لێیە خووت داوەتە سەقافەت و مەقافەت،.. خۆت مەفەوتێنە دانیشە. لە باتی ئەوە سەرگوریسێ بگرە بدەستەوە سەد قات خێری زیاترە.
+ سەرەگوریسی چی؟
 ⁃ کوڕە شیرینەکەم هی بێ مەوقیفی. 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand