مەفرەزەیەک تەنزۆچکە

2023-04-03 09:23:09



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

۱ـ پیاوە موبارەکەکانی جاران ئەهلی کەهف بون، ئەوانەی ئێستا ئەهلی کەیف.
۲ـ نیشتیمان تاقە شتێکە کە ئەتوانی بیفرۆشیت بەڵام ناتوانیت بیکڕیت.
۳ـ بەحسابی کۆمێنتەکانی فەیس بوک بێت سۆمۆی بەغا لە سمکۆی شکاک باشترە بۆ کورد.
٤ـ سیستمی حوکمڕانی ۳ جۆرە؛ پادشایی، کۆماری، کوردی.
٥ـ لەم کاولبووەدا تەنها خۆراکێک کە پێویستی بە ئیشتیها نییە ماڵی میللەتە.
٦ـ کە ئەچیتە بازاڕ یەک شتی خۆماڵی نابینی، ویژدانی دوکاندارەکان نەبێ.
۷ـ هیچ مامۆستایەکی بایۆلۆجی بەقەدەر سیاسەتبازی کورد مەعلوماتی نییە لەسەر خوێن.
۸ـ وڵاخ لەقەت لێ ئەدات، دەسەڵات زەڕبە.
۹ـ تەئریخ وەکو دەلاک وایە لە حزوریدا هەموومان سەرمان شۆڕ دەکەین.
۱٠ـ بەو هەواڵە ناخۆشە بەرمیل بەرمیل فرمێسکی گەندەڵی لە چاوی هاتە خوارێ.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand