دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا توركیا پابەند دەكات قەرەبووی دوو هاوڵاتی باكوری كوردستان بكاتەوە

Draw Media

2018-06-20 20:11:33



دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا توركیا پابەند دەكات قەرەبووی دوو هاوڵاتی باكوری كوردستان بكاتەوە، كە بەهۆی بەرزكردنەوەی دروشمەوە ساڵی 2007 سزای 10 مانگ زیندانیكردنیان بەسەردا سەپێنراوە.
دەسەڵاتدارانی توركیا سكاڵایان لەسەر هەریەك لە مەسعود كییك و ئیمرە ساریتاش تۆماركردبوو، بەهۆی ئەوەی لە ئاهەنگێكدا لە ساڵی 2007 شارۆشكەی هۆزاتی سەر بە شاری دێرسیمی باكوری كوردستان دروشمیان بەرزكردووەتەوە و دادگاش بە تۆمەتی بانگەشەكردن بۆ رێكخراوێكی تیرۆریستی سزای 10 مانگ زیندانیكردنی بەسەردا سەپاندن و دادگای باڵای توركیاش بڕیارەكەی پەسەندكرد.
دوای ئەو بڕیارەی دادگای توركیا، پارێزەری ئەو دوو هاوڵاتییەی باكوری كوردستان، بارش یەڵدریم لە دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا سكاڵای لەسەر توركیا تۆماركرد.
دادگای مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا پاش لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بڕیاریدا بە پابەندكردنی حكومەتی توركیا بە قەرەبووكردنەوەی ئەو دوو هاوڵاتییە بە بڕی 10 هەزار یۆرۆ، بەهۆی پێشێلكردنی مادەی 10ی پەیمانناكەی مافەكانی مرۆڤی ئەوروپا و پێشێلكردنی مافی ڕا دەربڕینی ئەو دوو كەسە.
دادگاكە لە بڕیارەكەیدا روونیكردوەتەوە كە هەموو كەس مافی هەیە  بۆ دەربڕینی رای خۆی لافیتە و دروشم بەرزبكاتەوە بە مەرجێك بەشداری لە كاری توندوتیژیدا نەكات.
رۆژنامەی زەمان

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand