بەرهەمهێنانی گه‌نێڵ ئەنێرجی تورکی لە ساڵی 2022

Draw Media

2023-01-29 09:44:15



شیكاری: درەو

بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی"ی تورکی، لە سەرجەم ئەو کێڵگە نەوتیانەی هەرێمی کوردستان کە کۆمپانیاکە تێدا پشکدارە، لە ساڵی (2022)دا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕێژەیەکی بەرز دابەزیوە بەراورد بە ساڵی (2021)، بە جۆرێک؛
# ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەی سارتا (26%) دابەزیوە.
# ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لە کێڵگەی تەق تەق (18%) دابەزیوە.
# ئاستی بەرهەمی نەوتی ڕۆژانە لەناوچەی گرێبەستی تاوکێ (1%) دابەزیوە.
# تا ئێستا کێڵگەی قەرەداغ نەگەیشتووە بە بەرهەمهێنان کە کۆمپانیا تورکییەکە (40%)ی پشکەکانی تێدایە.

گه‌نێڵ ئەنێرجی له‌ کێڵگه‌ نه‌وتییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی"ی تورکی هه‌یه‌ له‌ هه‌ر یه‌ک کێڵگه‌کانی (تاوکێ، ته‌ق ته‌ق، سارتا و قه‌ره‌داغ)، سێ کێڵگەی یەکەمیان لە بەرهەمهێناندان، بەپێی داواین ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی" لە تەواوی ساڵی (2022)دا، ئاستی بەرهەمی گشتی هەر سێ کێڵگەی (تاوکێ، ته‌ق ته‌ق و سارتا) ڕووی لە دابەزین کردووە، بە جۆرێک لە هەرسێ کێڵگەی ناوبراودا لە ئەمساڵدا بەرهەمی ڕۆژانە بە تێکڕا بریتی بووە لە (116 هەزار و 290) بەرمیل نەوتی خاو.
ئەمە لە کاتێکدایە تێکڕای بەرهەمی هەرسێ کێڵگەکە لە ساڵی (2021)دا بریتی بووە لە (120 هەزار و 600) بەرمیل نەوتی ڕۆژانە.
به‌م پێیه‌ ئاستی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی کێڵگەکانی (تاوکێ، ته‌ق ته‌ق و سارتا) به‌ گشتی له‌ ساڵی (2022)دا به‌راورد به‌ ساڵی (2021)، بڕی (4 هه‌زار و 310) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانە به‌ ڕێژه‌ی (4%) دابه‌زیوه‌.‌
سەبارەت بە وردە کاری هەر کێڵگەیەک، زانیارییەکان بەم جۆرەن؛
یەکەم؛ کێڵگه‌ی تاوکێ
هەریەک لە کۆمپانیاکانی دی ئێن ئۆی (DNO)ی نەرویجی وکۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی (Genel Energy) تورکی لە کێڵگەی تاوکێ خاوەن پشکن. کۆمپانیای دی ئێن ئۆ(DNO)  خاوەنی (75%)ی پشکەکانەو گەنێڵ ئەنێرجی خاوەنی (25%)ی پشکەکانە. ناوچەی گرێبەستی تاوکێ لە پارێزگای دهۆکە.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی گەنێڵ ئەنێرجی بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی تاوکێ بە تێکڕا لە ساڵی (2022)دا بریتی بووە لە (107 هه‌زار و 90) بەرمیلی ڕۆژانە.
ئەویش بە جۆرێک لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (106 هه‌زار و 470) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی دووەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (106 هه‌زار و 910) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بەزبووەتەوە بۆ (108 هه‌زار و 500) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (106 هه‌زار و 480) بەرمیلی ڕۆژانە. (بڕوانە چارتی ژمارە (1))

چارتی ژمارە (1)

    

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیاکە ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ له‌ ساڵی (2021)دا تێکڕای به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی بریتی بووه‌ له‌ (108 هه‌زار و 710) به‌رمیل.
به‌م پێیه‌ ئاستی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ به‌ گشتی له ساڵی‌ (2022) دا به‌راورد به‌ساڵی (2021) بە تێکڕا بڕی (هه‌زار و 620) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانە به‌ ڕێژه‌ی (1%) دابه‌زیوه‌.‌ (بڕوانە چارتی ژمارە (2))
چارتی ژمارە (2)

 

 
 
دووەم؛ کێڵگەی تەق تەق 
ئەم کێڵگەیە ده‌كه‌وێته‌ ناحیه‌ی "ته‌ق ته‌ق"ەوە لە قه‌زای كۆیه‌، ڕووبه‌ره‌كه‌ی (951) كیلۆمه‌تر دووجایه‌، پشكه‌كانی کێڵگەی ناوبراو دابەشبوون بەسەر كۆمپانیای "ئەداکس پیترۆلیۆم" کە (36%)ی پشکەکان و "گه‌نێڵ ئەنێرجی" توركی (44%)ی پشکەکان و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.‌
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای "گەنێڵ ئەنێرجی" بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی "تەق تەق" بە تێکڕا لە ساڵی (2022)دا بریتی بووە لە (4 هه‌زار و 490) بەرمیلی ڕۆژانە.
ئەویش بە جۆرێک لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (5 هه‌زار و 70) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی دووەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (4 هه‌زار و 640) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (4 هه‌زار و 280) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (3 هه‌زار و 970) بەرمیلی ڕۆژانە. (بڕوانە چارتی ژمارە (3))
چارتی ژمارە (3)

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکان‌ ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ له‌ ساڵی (2021)دا بە تێکڕا به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی بریتی بووه‌ له‌ (5 هه‌زار و 490) به‌رمیل.
به‌م پێیه‌ ئاستی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ به‌ گشتی له‌ ساڵی (2022)دا به‌راورد به ساڵی‌ (2021)، بڕی (1000) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانە به‌ ڕێژه‌ی (18%) دابه‌زیوه‌.‌(بڕوانە چارتی ژمارە (4))

چارتی ژمارە (4)
 

سێیەم؛ کێڵگەی سارتا
کێڵگەی سارتا دەکەوێتە پارێزگای هەولێرەوە، کۆمپانیای "شیڤرۆن"ی ئەمەریکی پشکی (50%) و "گنێڵ ئەنێرجی" (30%)ی پشکەکان و (20%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە.‌
بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای "گنێڵ ئەنێرجی" بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەی "سارتا" بە تێکڕا لە ساڵی (2022)دا بریتی بووە لە (4 هه‌زار و 710) بەرمیلی ڕۆژانە.
ئەویش بە جۆرێک لە چارەکی یەکەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (5 هه‌زار و 590) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی دووەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (5 هه‌زار و 330) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی سێیەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە دابەزیوە بۆ (3 هه‌زار و 960) بەرمیلی ڕۆژانە.
لە چارەکی چوارەمی ساڵی (2022)دا بە تێکڕا بەرهەمی کێڵگەکە بریتی بووە لە (3 هه‌زار و 960) بەرمیلی ڕۆژانە. (بڕوانە چارتی ژمارە (5)).
چارتی ژمارە (5)

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکانی کۆمپانیای ناوبراو‌ ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ له‌ ساڵی (2021)دا تێکڕای به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی بریتی بووه‌ له‌ (6 هه‌زار و 400) به‌رمیل.
کەواتە ئاستی به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی ناوچه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ به‌ گشتی له‌ ساڵی (2022) دا به‌راورد به‌ ساڵی (2021)، بڕی (هه‌زار و 690) به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانە به‌ ڕێژه‌ی (26%) دابه‌زیوه‌.‌ (بڕوانە چارتی ژمارە (6))


چارتی ژمارە (6)

چوارەم؛ کێڵگەی قه‌ره‌داغ
دەکەوێتە پارێزگای سلێمانییەوە لە ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ و خۆرهه‌ڵاتی چیای سه‌گرمه‌ و ڕۆژئاوای ڕووباری سیروان ده‌گرێته‌وه‌ تا ده‌گاته‌ ده‌ربه‌ندیخان و ڕووبه‌ری ئه‌م بلۆكه‌ (846) كیلۆمه‌تر دووجایه‌، پێشتر (80%)ی پشكه‌كانی درا بە كۆمپانیای (ئیكسۆن مۆبایل)ی ئه‌مریكی و (20%)ی پشكەکانی بۆ (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستان مایەوە. بەڵام دوای کشانەوەی کۆمپانیا ئەمریکییەکە (40%)ی پشکەکانی دراوە بە‌ کۆمپانیای "گه‌نێڵ ئەنێرجی"ی تورکی. بەڵام تا ئێستا ئەم کێڵگەیە نەگەیشتووە بە بەرهەمهێنان و کۆمپانیا تورکییەکە بەردەوامە لە کارکردن تێیدا.

کەواتە تێکڕای ئاستی بەرهەمی کێڵگەکانی ناوچەی گرێبەستی "گه‌نێڵ ئەنێرجی"ی تورکی پێکەوە كه‌ بریتین له‌ كێڵگه‌كانی (تاوکێ، ته‌ق ته‌ق و سارتا) بە ڕێژەی (4%) و بڕی (4 هەزارو 310) بەرمیلی ڕۆژانە لە ساڵی (2022)دا بەراورد بە ساڵی (2021) کەمی کردووە. (بڕوانە چارتی ژمارە (7))

چارتی ژمارە (7)
 


سەرچاوە:
-    راپۆرته‌كانه‌ كۆمپانیای گه‌نێڵ ئەنێرجی ده‌رباری ئه‌نجامی كاری كۆمپانیاكه‌ له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ساڵی 2021 و 2022.
https://genelenergy.com/media/press-releases/


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand