کۆمەڵی دادگەری لەبەردەم دەنگدەراندا

Draw Media

2021-10-18 17:02:21



شیكاری:درەو:
بەشی شەشەم: كۆمەڵی دادگەری كوردستان 
هەڵبژادنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە 7/3/2010 لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە.واتە لە هەرێمی کوردستان (896 هەزار و 513) دەنگدەر لەو ماوەیە زیادی کردووە.
بەڵام کۆمەڵی دادگەری بەردەوام دەنگی کەمی کردووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2010 لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (144 هەزار و 996) دەنگی بەدەستهێناوە، لە هەڵبژاردنی 2018دا (91 هەزارو 968) دەنگ، بەڵام لە هەڵبژاردنی 10/10/2021  لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (64 هەزار و 156) دەنگی بەدەستهێناوە واتە بەراورد بە ساڵی (2010) سەرەڕای زیادبوونی ژمارەی مافی بەشداری لە هەڵبژاردن (80 هەزار و 840) دەنگ کەمی کردووە بەڵام بە بەراورد بە هەڵبژاردنی 2018 كۆمەڵ نزیكەی (27 هەزار) دەنگ كەمیكردووە. 


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 7/3/2010 
لەم هەڵبژاردنەدا لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی كوردستان (2 ملیۆن و590 هەزار 274) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، بەپێی راگەیەندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان (1ملیۆن و 938 هەزار و 754) كەسیش دەنگیانداوە بە ڕێژەی (74.8%).
کۆمەڵی دادگەری لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (7%) و (144 هەزار و 996) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛ 
لە هەولێر (917هەزار و685) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (680هەزار و408) کەس دەنگیداوە بە رێژەی (74.1%). کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (9%) و (62 هەزار و 706) دەنگی بەدەستهێناوە. 
لە سلێمانی (1ملیۆن و 098 هەزارو 451) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (833هەزار و631) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (75.9%)، کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (9%) و (79 هەزار و 149) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (574هەزار و 138) مافی دەنگدانیان هەبووەو (424 هەزار و715) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی ( 73.97%)، کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (1%) و (3هەزار و 141) دەنگی بەدەستهێناوە.


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 30/4/2014  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 30/4/2014 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (2ملیۆن و 717 هەزار و 82) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (2 ملیۆن و 128 هەزار و167) کەس دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 78.3%)
کۆمەڵی دادگەری لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (7%) و (140 هەزار و 771) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە هەولێر (936 هەزار و 557) مافی دەنگدانیان هەبووە و (744 هەزارو 489) دەنگیداوە، بە رێژەی (79%) کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (11%) و (80 هەزار و 492) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە سلێمانی (1ملیۆن و 168 هەزار و459) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (893 هەزار و 226) کەس دەنگیانداوە، بەڕێژەی (76%) و کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (6%) و (57 هەزار و 102) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە دهۆكیش كە (612 هەزار و 66) کەس مافی دەنگدانیان هەبووە، (490هەزار و 452) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (80%)، کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (1%) و (3 هەزار و 177) دەنگی بەدەستهێناوە.


هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 12/5/2018
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 12/5/2018 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (1 ملیۆن و 795 هەزار و 686) كەس دەنگیانداوە. 
کۆمەڵی دادگەری لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکە بەڕێژەی (5%) و (91 هەزار و 973) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
لە پارێزگای هەولێر (642 هەزار و 232) هاوڵاتی دەنگیداوە. کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (6%) و (36 هەزار و 782) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (664 هەزار و 146) هاوڵاتی دەنگیداوە. کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (8%) و (51 هەزار و 563) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (489 هەزار و 308) هاوڵاتی دەنگیداوە. کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (1%) و (3 هەزار و 628) دەنگی بەدەستهێناوە.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 10/10/2021  
لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، كە لە 10/10/2021 بەڕێوەچوو، لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان (3 ملیۆن و 486 هەزار و 787 ) كەس مافی دەنگدانیان هەبووە و (1 ملیۆن و 232 هەزار و 897) دەنگیانداوە، بەرێژەی ( 35.4% ).

کۆمەڵی دادگەری لەم هەڵبژاردنە لەسەر ئاستی هەرسێ پارێزگاکەی هەرێم (5) بازنەی هەڵبژاردن کاندیدی هەبووە، لە سلێمانی (3) کاندیدو لە هەولێر (2) کاندید، لە دهۆک هیچ کاندیدێکی نەبووە،  بەڕێژەی (5%) و (64 هەزار و 156) دەنگی بەدەستهێناوە بەجۆرێك؛
بەجۆرێك لە پارێزگای هەولێر (1 ملیۆن و 238 هەزار و379) مافی دەنگدانیان هەبووە و (444 هەزارو 253) دەنگیداوە، بە رێژەی (35.9%). کۆمەڵی دادگەریلەم پارێزگایە بەڕێژەی (4%) و (19 هەزار و 517) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای سلێمانی (1 ملیۆن و425 هەزارو 705) كەس مافی دەنگیدانیان هەبووە و (392 هەزار و667) دەنگیانداوە، بەڕێژەی (%27.5). کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە بەڕێژەی (11%) و (44 هەزارو 639) دەنگی بەدەستهێناوە.
لە پارێزگای دهۆكیش كە (822 هەزار و 703) مافی دەنگدانیان هەبووە، (395 هەزار و977) كەس دەنگیانداوە بەڕێژەی (48.1%). کۆمەڵی دادگەری لەم پارێزگایە هیچ کاندیدێکی نەبووە بۆیە هیچ دەنگی بەدەستنەهێناوە.

بۆ بەرچاو ڕونی زیاتر بڕوانە ئەم (چارت)انەی خوارەوە.


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand