یەكێتی (5) كارگێڕو (10) مەكتەب سیاسی هەڵدەبژێرێت

Draw Media

2020-03-09 11:46:40



(درەو):
لەدوای هەڵبژاردنی هاوسەرۆك و بەرپرسی مەڵبەندەكانی، یەكێتی كارگێڕو ئەندامانی مەكتەبی سیاسی هەڵبژێرێت. 
بەپێی زانیارییەكانی (درەو)، لە دوو رۆژی داهاتوودا ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی كۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی (5) كارگێڕ، كە رێككەوتنی باڵەكانی لەسەركراوە بەمشێوەیە دەبێت:
•    دوو كارگێر بۆ كەركوك (رزگار عەلی‌و رەفعەت عەبدوڵا).
•    دوو كارگێڕ بۆ هەولێر ( دەرباز كۆسرەت رەسوڵ و قادر عەزیز).
•    یەك كارگێر بۆ سلێمانی ( شاناز ئیبراهیم ئەحمەد).
سەرەڕای كارگێڕەكان، ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی (10) ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەڵدەبژێرێت كە دەبنە بەرپرسی كاروباری مەكتەبەكانی یەكێتی،  سەرچاوە چاوازەكانی ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ئاماماژە بەوە دەكەن كە دابەشكردنی كارگێڕو مەكتەبەكان بەسەر ئاستی شارەكاندا دابەشكراوە:


پارێزگای هەولێر: 4 كارگێڕ و ئەندامی مەكتەبی سیاسیان بەردەكەوێت بەڵام تا ئێستا ژمارەیەك ناو هەیە لە پارێزگای هەولێر بۆ بەرپرسی مەكتەب و كارگێر لەوانە:  
- قادر عەزیز  بۆ كارگێر
- دەرباز كۆسرەت رەسوڵ  بۆ كارگێڕ 
- شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ  بۆ بەرپرسی مەكتەب
- سەعدی ئەحمەد پیرە  بۆ بەرپرسی مەكتە 
- رەهبەر سەید برایم  بۆ بەرپرسی مەكتەب 
- ئارێز عەبدوڵا   بۆ بەرپرسی مەكتەب 
- بورهان سەعید سۆفی  بۆ بەرپرسی مەكتە 

 پارێزگای كەركوك: 4 كارگێڕ و ئەندامی مەكتەبی سیاسیان بەردەكەوێت بەڵام تا ئێستا ژمارەیەك ناو هەیە لە پارێزگای هەولێر بۆ بەرپرسی مەكتەب و كارگێر لەوانە:  
- رەفعەت عەبدوڵا   بۆ كارگێر
- رزگار عەلی   بۆ كارگێڕ 
- ئاسۆ ئەڵمانی بۆ بەرپرسی مەكتەب
- وەستا رەسوڵ بۆ بەرپرسی مەكتە 
- ستران عەبدوڵا   بۆ بەرپرسی مەكتەب 
- سیروان كوێخا نەجم  بۆ بەرپرسی مەكتەب 
- رزگار حاجی حەمە بۆ بەرپرسی مەكتە 

پارێزگای سلێمانی: 1كارگێڕ و 4 ئەندامی مەكتەبی سیاسیان بەردەكەوێت كە لەهەمانكاتدا بەرپرسی مەكتەبەكانن بەڵام تا ئێستا ژمارەیەك ناو هەیە لە پارێزگای سلێمانی كە دەڤەری گەرمیان و رانیەو هەڵەبجەش دەگرێتەوە لەوانە:  
- شاناز ئیبراهیم ئەحمەد  بۆ كارگێر
- مەحمود سەنگاوی  بۆ بەرپرسی مەكتەب
- عەدنان حەمەی مینا  بۆ بەرپرسی مەكتە 
- عیمان ئەحمەد  بۆ بەرپرسی مەكتەب 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand