نەخشەی دەسەڵاتی هێزەكان لە سوریا:
2024-12-06 19:12:25
درەو:
سوریا لە (14) پارێزگا پێكهاتووەو رووبەرەكەی (185 هەزارو 180) كیلۆمەتر دوجایە ئێستا دابەشبووە بەسەر هێزوو گروپ و دەسەڵاتی بەشار ئەسەددا بەم شێوەیە:
• هەسەدە (كورد) زیاتر لە (40%)ی خاكی سوریای لەژێر دەستدایە و پارێزگاكانی (حەسەكە، رەقە، دێرەزور) كۆی گشتی ئەو سێ پارێزگایە روبەرەكەیان دەكاتە (76،010)كم2 ی لەخاكی سوریا بەڵام بەشێك لەو پارێزگایانە لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە بۆیە بە گشتی زیاتر لە (74 هەزار)كم2 خاكی سوریا لەژێر دەستی هەسەدەدایە.
• گروپە چەكداییەكانی سوریا لە ئێستادا پارێزگاكانی (حەلەب، ئیدلیب، حەما)یان لەژێر دەستدایە كە كۆی گشتی رووبەری ئەو سێ پارێزگایە (33،480)كم2 لە خاكی سوریا بەڵام بەشێك لە شاروشارۆچكەكانی حمس و ناوچەكانی تری لەبەردەستدایە كۆی گشتی ئەو خاكەی لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە نزیكەی (37 هەزار) كم2 كە دەكاتە (20%)ی خاكی سوریا.
• ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا (بەشار ئەسەد) كە رۆژ بەرۆژ ناوچەی زاتر لەدەسدەدات بریتیە لە (8) پارێزگا ئەوانی ( دیمەشق، ریفی دیمەشق، حمس، لازقیە، تەرتوس، دەرعا، قونەیتەرە، سوەیدا) كە خۆی گشتی روبەرەكەی دەكاتە (77،184)كم2 خاكی سوریا بەڵام بەشێك لەناوچەكانی حمس و شارەكانی تر لەو پارێزگایانە لەژێر دەستی گروپە چەكدارییەكاندایە بۆیە لە ئێستادا رووبەری ژێر دەسەڵاتی حكومەتی سوریا دەسەڵاتی بەشار ئەسەد بریتیە لە نزیكەی (74 هەزار) كم2 كە دەكاتە رێژەی (40%)ی تەواوی خاكی سوریا.
• ئەم رووبەرانە رۆژانە گۆڕانكارییان بەسەردا دێت دەسەڵاتی ئەسەد رۆژانە رووبەری دەسەڵاتدارێتی لەدەستدەدات و دەسەڵاتی هەسەدە لەلایەك و گروپە چەكدارییەكانی تر لەلایەكی تر رووبەری خاكی زیاتر بەدەستدەهێنن و كۆنترۆڵی دەكەن.
نەخشەكە بەدەستكارییەوە وەرگیراوە لە ( nors for studies)