داهاتی نەوتی عێراق (48 ترلیۆن ) دینار بووە

Draw Media

2024-07-18 11:28:13



 
راپۆرتی درەو:

رۆژی (11ی تەموزی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی تا کۆتایی ئایاری ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛
🔹 تا کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی (2024)، کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتی)یەوە نزیکەی (54 ترلیۆن و 704 ملیار) دینار بووە. زۆرتر لە (48 ترلیۆن و 455 ملیار) دیناری بە رێژەی (89%) داهاتی نەوت و پتر لە (6 ترلیۆن و 248 ملیار) دیناری بە رێژەی (11%) داهاتی نانەوتی بووە.
🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (47 ترلیۆن و 427 ملیار) دینار بووە، کە (90%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (10%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.
🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (12.7%) داهات لە خەرجی زیاتر بووە و زۆرتر لە (6 ترلیۆن 876 ملیار) دینار داهات سەرڕێژی کردووە.
🔹 زیاتر لە (4 ترلیۆن و 78 ملیار) دینار خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە بووە، ئەنجومەنی نوێنەران نزیکەی (235 ملیار) دینارو سەرۆکایەتی کۆمار نزیک لە (23 ملیار و 54 ملیۆن) دینار و ئەنجومەنی وەزیران پتر لە (4 ترلیۆن و 78 ملیار) دینار خەرجیان هەبووە.


داهات و خەرجی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی ئایاری (2024)دا

رۆژی (11ی تەموزی 2024) وەزارەتی دارایی عێراق داهات و خەرجی خۆی بۆ پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی ئایاری 2024

پاڵپشت بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، کە دواترینیانی بۆ ئایاری ساڵی (2024) لە (11ی تەموزی 2024) بڵاو کردووەتەوە، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (54 ترلیۆن و 703 ملیار و 848 ملیۆن و 603 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (48 ترلیۆن و 455 ملیار و 60 ملیۆن و 171 هەزار) دیناری بەڕێژەی (88.8%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (6 ترلیۆن و 248 ملیار و 788 ملیۆن و 431 هەزار) دیناری بەڕێژەی (11.2%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر پێنج مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (1)).
خشتەو چارتی ژمارە (1)

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی ئایاری 2024
هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق، لە مانگی یەک، دوو، سێ، چوار و پێنجی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (47 ترلیۆن و 827 ملیار و 405 ملیۆن و 498 هەزار) دینار، بەجۆرێک بڕی (42 ترلیۆن و 877 ملیار و 96 ملیۆن و 894 هەزار) دیناری بەڕێژەی (90.1%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (4 ترلیۆن و 950 ملیار و 308 ملیۆن و 603 هەزار) دیناری بەڕێژەی (9.9%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. سەبارەت بە وردەکاری هەر پێنج مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (2)).
خشتەو چارتی ژمارە (2)

سێیەم: بوارەکانی خەرجی وەبەرهێنان لە وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی ئایاری 2024
خەرجییە گشتییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق لە بواری خەرجی وەبەرهێنان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کەرتەکانی (کشتووکاڵ، پیشەسازی، گواستنەوەو گەیاندن، بیناسازی و پەروەردەو فێرکردن)ی گرتووەتەوەو بە سەرجەمیان بڕی (4 ترلیۆن و 950 ملیار و 308 ملیۆن و 603 هەزار) دیناری بەڕێژەی (9.9%)ی خەرجییە گشتییەکانی بۆ تەرخان کراوە، بە جۆرێک؛
1.    کەرتی کشتوکاڵ بڕی (42 ملیار و 262 ملیۆن و 99 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (1%) بۆ خەرج کراوە.
2.    کەرتی پیشەسازی بڕی (905 ملیار و 669 ملیۆن و 937 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (18%) بۆ خەرج کراوە.
3.    کەرتی گواستنەوە گەیاندن بڕی (894 ملیار و 923 ملیۆن و 897 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (18%) بۆ خەرج کراوە.
4.    کەرتی بیناسازی و خزمەتگوای و ڕێگاوبان بڕی (2 ترلیۆن و 673 ملیار و 638 ملیۆن و 107 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (54%) بۆ خەرج کراوە.
5.    کەرتی پەروەردەو فێرکردن بڕی (433 ملیار و 814 ملیۆن و 562 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (9%) بۆ خەرج کراوە.
بۆ وردەکاری خەرجییەکانی وەبەرهێنان لە کەرتە جیاوازەکان لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (3)).
خشتەو چارتی ژمارە (3)


چوارەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق تا کۆتایی ئایاری 2024
لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (47 ترلیۆن و 827 ملیار و 405 ملیۆن و 498 هەزار) دینار.
لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (54 ترلیۆن و 703 ملیار و 848 ملیۆن و 603 هەزار) دینار.
واتە بڕی (6 ترلیۆن و 876 ملیار و 443 ملیۆن و 104 هەزار) دیناری بەڕێژەی (12.7%) لە داهاتی گشتی ماوەتەوە و سەرڕێژی کردووە. سەبارەت بە وردەکاری مانگەکانی کانونی دووەم، شوبات، ئازار، نیسان و ئایاری ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (4)).
خشتەو چارتی ژمارە (4)


 

پێنجەم: خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق تا کۆتایی ئایاری 2024
لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2024)، کۆی خەرجییەکانی هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق (ئەنجومەنی نوێنەران، سەرۆکایەتی کۆمار و ئەنجومەنی وەزیران)، بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (4 ترلیۆن و 78 ملیار و 120 ملیۆن و 48 هەزار) دینار. بە جۆرێک؛
1.    ئەنجومەنی نوێنەران بڕی (234 ملیار و 813 ملیۆن و 454 هەزار) دیناری خەرجکردووە، لەو بڕەش تەنها (91 هەزار) دیناری لە بواری خەرجی وەبەرهێنان بووە.
2.    سەرۆکایەتی کۆمار بڕی (23 ملیار و 53 ملیۆن و 948 هەزار) دیناری خەرجکردووە، سەرجەم خەرجییەکانی لە بابی خەرجی بەگەڕخستن بووە.
3.    ئەنجومەنی وەزیران بڕی (4 ترلیۆن و 78 ملیار و 120 ملیۆن و 48 هەزار) دیناری خەرجکردووە، بڕی (3 ترلیۆن و 243 ملیار و 430 ملیۆن و 601 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (80%) لە چوارچێوەی خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (834 ملیار و 689 ملیۆن و 477 هەزار) دیناری بە ڕێژەی (20%) بۆ وەبەرهێنان بەخەرج دراوە.
بۆ وردەکاری خەرجی سێ سەرۆکایەتییەکە لە پێنج مانگی یەکەمی ساڵی (2024) بڕوانە (خشتەو چارتی ژمارە (5)).
خشتەی ژمارە (5)

 

 

 


سەرچاوەکان؛

ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق
-    حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
-    حساب الدولة لغایة ایار لسنة 2024 للموازنە الاتحادیة
http://www.mof.gov.iq/pages/MOFPublicReports.aspx

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand