تیمی باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی هۆڵەندا سەردانی (درەو)یانكرد 

Draw Media

2023-06-04 19:10:27



 درەو:
تیمی باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی هۆڵەندا لە بەغداو هەولێر سەردانی ئۆفیسی سەرەكی (درەو)یانكرد و گفتوگۆ لەسەر هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و پرسی ئازادی رادەربڕینكرا لەهەرێمی كوردستان.
تیمەكەی باڵیۆزخانەو كونسوڵخانەی هۆڵەندا پێكهاتبوون لە ( پارت هۆڤمان، سكرتێری یەكەمی  كاروباری سیاسی و مافەكانی مرۆڤ، یەلی یۆخام سكرتێری دوومی كاروباری سیاسی و مافەكانی مرۆڤ، یاسر كوتی راوێژكاری پێشكەوتوو لە كاروباری سیاسی و مافەكانی مرۆڤ).
گفتوگۆیانكرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن، (درەو) وەك دامەزراوەیەك كە زۆرترین راپۆرت و شیكاری بۆ پرسی هەڵبژاردن كردووە، كێشەو ئاستەنگەكانی بەردەم هەڵبژاردنیان بە ئامارو داتا خستەڕوو، سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی سەر میدیاو میدیاكاران (درەو) بە ئامارو داتا پاشەكشەی ئازادی رادەربڕین و زیادبوونی پێشێكارییەكانی خستەروو

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand