پیاوی سروودەکە

2023-05-27 18:01:50



د. شێركۆ عه‌بدوڵا تایبه‌ت به‌ (دره‌و)

* سەیری ئەو عەدالەتە. چەرچیڵ بەو عەزەمەتەوە بێن پاکەتی جگەرە بکەن بە ناوییەوە کەچی بەرزترین ئوتێلی دنیا ناوی بنێن بورجی خەلیفە. 
* سیڤەر بمایە  ئەبوو بە سوارەی حەمیدی لە داخی بەعزێک لەوانەی چونەتە کۆبوونەوەکەی لۆزانەوە.
* مەسئولی کورد ھەم نەخوێنەوارترین مەسئولە، ھەم مەسئولترین نەخوێندەوارە.   
* حکومەتی پەھلەوی بە بەراورد بە قاجارو حکومەتی ئێستا پێێ ئەڵێن ئاقڵێکی نێوان دوو گەمژە، داخەکەم تەئریخی کورد نموونەی وای تیا نییە.  
* دوعای ناموستەجاب: حەرێم مەعاشەکەمان بخوات، سودانی بیبژێرێت.
* کە لێت ئەپرسن ئێرە خۆشە یان سویسرا ؟ وەک ئەوە وایە بڵێن حەزت لە دەنگی شەجەریانە یان کتێبی بیرەوەرییەکانی جەعفەری؟
* عیلاقەی پارتی لەگەڵ یەکێتیدا لە گۆرانییەکەی مەھەستی ئەچێ کە ئەفەرموێ یە روز ئاتەشی خەشمی یەروز مەظھەری میھری. 
* ھەقی سیاسەتت نەبێ، چونکە دواجار یان ئەبێ ماڵی میلەت بخۆی یان تێھەڵدان.
* وتی بابە ئاواتەکان دوژمنمانن ؟ وتم نەخێر بۆ؟ وتی ئەی بۆچی پیاوی سروودەکە ئەڵێ ئەم وڵاتە گۆڕستانی دوژمنانە؟

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand