کێڵگەی شێخان : داهاتی کۆمپانیاکان، ئاستی بەرهەم

Draw Media

2023-03-25 16:26:35



ئامادەکردنی: یادگار سدیق گەڵاڵی/ تایبەت بە روونبین

 

کێڵگەی شێخان

•    گۆڵف کیستۆن Gulf Keystone و ئێم ئۆ ئێڵ MOL
    
لە کێڵگەی شێخان کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی و ( ئێم ئۆ ئێڵ) ی هەنگاری پێکەوە  وەبەرهێنان دەکەن.
لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ دا تا ئێستا کۆمپانیاکە دوو گوژمە شایستەی دارایی وەرگرتووە.
 گوژمەی یەکەم لە مانگی کانوونی دووەم دابوو  بریتی بووو لە  ٤٩.٥ ملیۆن دۆلار لەم بڕە ٣٨.٨ ملیۆن دۆلاری پشکی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆنی بەریتانی بووە و بڕی ١٠.٧ ملیۆن دۆلاری پشکی کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵی هەنگاری بوو. ئەم بڕە پارەیە  بریتی بوو لەشایستەی مانگی ئابی ٢٠٢٢،  کە لە پاش ٥ مانگ وەرگیراوە لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا لە پاش ٣ مانگ شایستەکانیان وەربگرن واتە لەمانگی تشرینی دووەم دا.
لەمانگی شوباتدا ئەم دوو کۆمپانیا یەهیچ بڕە پارەیەکیان  وەرنەگرتووە .
گوژمەی دووەم لەمانگی ئازاردا وەرگیراوە،  کۆمپانیاکان بەیەکەوە  بڕی ٣٤.٣ ملیۆن دۆلاریان وەرگرتووە  کە پشکی گۆڵف کیستۆن ٢٦.٩ ملیۆن دۆلار بووە و ئێم ئۆ ئێڵیش ٧.٤ ملیۆن دۆلار. ئەم بڕە پارەیە شایستەی مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢ بوو واتە دوای ٦ مانگ شایستەکانیان وەرگرتووە.  
 

داهاتی وەرنەگیراوی ئەم کێڵگەیە بۆ مانگەکانی تشرینی یەکەم تا کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ ی کۆمپانیاکان بە پێی میکانیزمە نوێکە بریتییە ٩٦.٦ ملیۆن دۆلار کە ٧٦ ملیۆن دۆلاری پشکی گۆڵف کیستۆنەو ٢٠.٩ ملیۆن دۆلار پشکی کۆمپانیای ئێم ئۆ ئێڵە MOL. 
داهاتی کۆمپانیان لە کێڵگەی شێخان ( وەرنەگیراوە)    داهاتی کۆمپانیاکان لە کێڵگەکە    گۆلف کیستۆن    ئێم ئۆ ئێڵ
تشرینی یەکەم تا کانوونی یەکەم    ٩٦.٩    ٧٦    ٢٠.٩
بەڕای ئێمە دواکەوتنی شایستەی کۆمپانیاکان بۆ کەمبوونەوەی داهاتی هەرێم بە هۆی ئەو داشکانە زۆرەی بۆ نرخی نەوتەکەی دەکرێت دەگەڕیتەوە، تاوەکو  لە ڕێی ئەو دواخستنەوە بتوانێت بۆشایی کورتهێنانی داهاتی پێ پڕ بکاتەوە کە دەتوانین بڵێین هەموو داهاتی نەوت بۆ مووچە بەکار دەهێنرێت. ئەمە یەکەم جار نییە هەرێم پەنا بۆ ئەم رێکارە دەبات، پێشتر لە ساڵی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ دا  بەهەمانشیوە شایستەی ٤ مانگی کۆمپانیاکانی دواخست  و لە ئەنخامدا لە ماوەی نزیکەی ٢ساڵ دا و بە هۆی بەرزی نرخی نەوتەوە توانی هەموو شایستە دواخراوەکان بداتەوە کە قەرز بوو لای حکومەتی هەرێم. هۆکاری ئەم داشکاندنە بۆ فشارەکانی حکومەتی فیدراڵ لەسەر هەرێم و کۆمپانیاکان لەلایەک وە  داشکاندنی زۆر بۆ نەوت و بەرهەمە نەوتییەکانی روسیا لە بازاڕی نەوتدا بەهۆی گەمارۆکانی رۆژائاوا لەسەر روسیا لەلایەکی تر  دەگەڕێتەوە.
تێبینی دەکرێت داهاتی کۆمپانیاکان لە مانگی ئەیلولەوە زۆر کەمی کردووە بەراورد بە مانگی ئاب، ئەمەش بۆ پەیڕەوکردنی ئەو میکانیزمە نوێیە دەگەڕێتەوە کە لە ١ی ئەیلولەوە  وەزارەتی سامانە سروشتییەکان پێشنیازی کردووە و پەیڕەوی دەکات بۆ دیاری کردنی  نرخی نەوتی هەرێم. هۆکارەکەش ئەوەیە لەو بەروارەوە نرخی نەوتی هەرێم لە سەر بنەمای تێکەڵەی نەوتی کوردستان (KBT) دیاری دەکرێت لە بەندەری جەیهانی تورکیا دوای داشکاندنی کوالێتی نەوتەکە لە گەڵ تێچوی گواستنەوەی بۆری هەناردەکردن،  لە بری میکانیزمە کۆنەکە کە بنەمای دیاری کردنی نرخ بریتی بوو لە بێنچمارکی برێنت. 
بۆ فرۆشتنی نەوتی خاوی کێڵگەی شێخان لە ئەیلولی ٢٠٢٢ ەوە میکانیزمە نوێکەی نرخاندن دەبێتە هۆی داشکاندی نزیکەی ١١ دۆلاری تر بەراورد بە میکانیزمەکەی پێشوو کە داشکاندن بوو بۆ نزی برێنت.  
بە پێی میکانیزمەکەی پێشوو بە هۆی ئەوەی نەوتی شیخان نەوتێکی قورس و کوالێتی نزمە   لە ساڵی ٢٠٢٢ دا داشکانی ٢٣.٣ دۆلار لە ژێر نرخی برێنتەوە بۆ هەربەرمیلێک نەوت دیاری کراوە. بەپێی میکانیزمە نوێ کە، تێكەڵەی نەوتی کوردستانە (KBT) بڕی ١١ دۆلار داشکاندنی تری بۆدەکرێت کە دەکاتە ٣٤ دۆلار لە ژێر نرخی برێنتەوە نەوتی شێخان دەفرۆشرێت.
ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕدا ٨٠ دۆلار بێت ئەوا نەوتی شێخان بە ٤٦ دۆلار دیاری دەکرێت. 
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن لە کاتێکدا کۆمپانیاکە گۆڕانکاری پێشنیارکراوی وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی MNR لە میکانیزمی نرخاندنی بۆ فرۆشتنی نەوتی شێخان قبوڵ نەکردووە، گۆڕینی نرخ لە بنەمای برێنت  بۆ تێکەڵەی کوردستان ("KBT") کە لە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ەوە کاری پێدەکرێت، داهات لە ئەیلوولی ٢٠٢٢ تا کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لەسەر ئەم بنەمایە دانپێدانراوە، کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی تێکڕای نرخی فرۆشتنی بەدیهاتوو بەراورد بە میکانیزمی نرخدانانی پێشوو لەو ماوەیەدا نزیکەی 12 دۆلار/بۆ بەرمیلێک یان 23.4 ملیۆن دۆلار کەمی کردووە.
داشکاندنی KBT بۆ Dated Brent لە تشرینی دووەمی 2022ەوە توندتر بووەتەوە، کاریگەرییەکانی لەسەر نرخە وەدیهاتووەکانی شێخان لە بەرامبەر میکانیزمی پێشووی نرخدانان لە شوباتی ٢٠٢٣ بۆ ٦ دۆلار دابەزیوە. بەم پێیە لەمانگی شوباتدا داشکانی شێخان بەرانبەر نرخی برێنت بریتی بووە لە ٢٩ دۆلار بۆ بەرمیلێک. 
لەسەرەتای پەیڕەوکردنی میکانیزمە نوێکەوە نرخی نەوتی شێخان مانگانە بەو بڕەی لەخشتەکەدایە  داشکاندنی بۆکراوە بە نرخی برێنت:

 

ئەم خشتەیەی خوارەوە کورتەیەک لە زانیارییەکانی نرخادن بۆ نەوتی هەرێم  KBT کە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە بۆ مانگەکانی ئەیلوولی ٢٠٢٢ تا ١ی ٢٠٢٣، لەوانەش کاریگەری لەسەر نرخە بەدەست هێنراوەکانی شێخان لە بەرامبەر میکانیزمی پێشووی نرخاندن:

 

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بەرهەمی رۆژانەی کێڵگەکە ٤٦،٨٠٠بەرملی رۆژانەبووە بەڵام لە کۆتایی ساڵدا کۆتایی ئاستی بەرهەمی  شێخان بریتی بووە لە ٤٠٠ ,٤٤ بەرمیل نەوت ئەویش بۆ هەندێ کێشەی تەکنیکی دەگەڕێتەوە بەدیاریکراوی شۆرتی کارەبا لە یەکێك لە بیرەکاندا.  
 کۆمپانیاکە پێشتر لەساڵی ٢٠٢١ دا ڕایگەیاند بڕیارە لە لە چارەکی چواری ٢٠٢١ دا بەرهەمی کێڵگەکە بگاتە ٥٥ هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەڵام  کۆمانیاکە لە مانگی ئازاری ٢٠٢٣ بەم ئاستەی بەرهەم گەشت. 
لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ تا ئێستا تێکڕای بەرهەمی کێڵگەکە نزیکەی ٤٩,٩٠٠ بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا، لەگەڵ تێکڕای بەرهەمهی گشتی لە مانگی ئازار تا ئێستا نزیکەی ٥٣,٥٠٠ بەرمیل بووە لەرۆژێکدا  و لە چەند رۆژی ڕابردووشدا ئاستی بەرهەم گەشتە نزیکەی ٥٥,٠٠٠ بەرمیلی ڕۆژانە. 
واتە بەراورد بە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ ئێستا بەرهەمی ئەم کێڵگەیە ٢٠٪ زیادی کردووە. 
زیادکردنی بەرهەم بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی بەرهەمی بیری   SH-16 لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ەوە و دەستپێکردنی بیری  SH-17 لە لە شوباتی ٢٠٢٣دا دەگەڕێتەوە.
بەرنامەی بەردەوامی کونکردن کە پێشکەوتن لە ئەدای کونکردندا پێشکەش دەکات
کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن دەڵێت بیری  SH-17 لە شوباتی ٢٠٢٣دا تەواو بوو کەوتە بەرهەم، لە ژێر  ئەوبەجەی بۆی دیاری کرابوو وە پێش وادەی دیاری کراو.
هەڵکەندنی بیری SH-18 بە باشی بەرەوپێش دەچێت چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنی چاوەڕێ دەکرێت لە چارەکی دووەمی ٢٠٢٣  دەست بپێ بکات بەگوێرەی ڕینمای و بەرنامەی کار. 
•    کاریگەرییەکی کەم لە ئەنجامی ڕاگرتنی کاتی هەناردەکردنی بۆریەکانی هەناردەکردن  لە مانگی شوباتی ٢٠٢٣ دوای بوومەلەرزە  تورکیا و سوریا .
تێچووی بەرهەم هێنانی بەرمیلێک نەوت (OPEX) لە ساڵی ٢٠٢٢ دا لە نێوان ٢،٩ بۆ ٣.٣ دۆلاردابووە.
 کێڵگەی شێخان  دەکەوێتە پارێزگای دهۆک،کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن ٨٠٪ ی پشکەکان و ( ئێم ئۆ ئێڵ) پشکی ٢٠٪ ی هەیە لە و کێڵگەیەدا.
ئەم کێڵگەیە لە مانگی ئابی ٢٠٠٩ دا نەوتی تیا دۆزرایەوە  و لە مانگی تەموزی ٢٠١٣ دا دەست بە بەرهەم هێنانی نەوت کرا تێیدا. 
کێڵگەی شێخان ١٧ بیری تێدا هەڵکەنراوەو چاوەڕێ دەکرێت لە چەند مانگی ئایندەدا بیری ژمارە ١٨ ش تەواو ببێت و بکەوێتە بەرهەم. هەروەها  ٢ یەکەی چارەسەری تێدایە PF-1-2 . 
کێڵگەکە لەڕیی بۆرییەوە بەهێڵی بۆری هەرێمی کوردستانەوە بەسراوەتەوە.  
یەدەگی نەوتی کێڵگەکەبەم شێوەیە: 
•    یەدەگی سەلمێنراو  1P reserves: 199 MMstb 
•    یەدەگی ئەگەری 2P( Probable): 2P reserves: 509 MMstb  
کۆمپانیای GKP  دەڵێت "بەپێی ڕاپۆرتی ("2022 CPR")  کە هەڵسەنگاندنێکی سەربەخۆی لایەنی سێیەمی نوێکراوە بۆ یەدەگ و سەرچاوەکانی کێڵگەی شێخان کە لەلایەن ERC Equipoise ("ERCE") ئامادەکراوە. توانای گەشەکردنی بەرچاوی کێڵگەکە نیشان دەدات و بەپێی ڕاپۆرتەکە رێژەی یەدەگی کێڵگەکە P2 دتوانرێت  بۆ ماوەی ٣١ ساڵی تر نەوت بەرهەم بهێنرێت لە کێڵگەکە لە سەر بنەمای تێکڕای بەرهەمی ساڵی ٢٠٢٢".
تا ئێستا کۆی نەوتی بەرهەم هاتوو لە کێڵگەکە زیاتر لە ١١٧ ملیۆن بەرمیل دەبێت.
جۆری نەوتی ئەم کێڵگەیە قورسە لە ٨مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ بە داشکانی ٢٣.٣ دۆلار لە ژێر نرخی برێنتەوە هەربەرمیلێک نەوت فرۆشراوە و لە چوار مانگی کۆتایی هەمانساڵدا بە ٣٤ دۆلار کەمتر لە نرخی برێنت نرخی نەوتی کێڵگەکە دیاری کراوە.  لەکاتێکدا لەساڵی ٢٠٢١ دا داشکاندنەکە ٢١.٢ دۆلار بووە.


بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand