سوهراب ئەگەر باسی هەرێم بکات

2023-01-27 21:04:14



د. شێركۆ عەبدوڵا تایبەت بە (درەو)

کۆڵبەرێکم بینی پۆلیسەکان داوای بەرتیلیان لێ ئەکرد
وەفاخان هانای بۆ پشیلە ئەبرد
قیتارێکیان نیشان دام لەسەر تابلۆی خەیاڵ
لە گەڕەکی بابە گوڕ گوڕ 
دڵەکان پڕ بون و 
بەرمیلەکان بەتاڵ
سەگێکیان حەسیر مەیان ئەکرد
گوایە سپڵەیە
گوێم لە چەپڵە و هاواری مناڵان بوو
ئەیانوت دیسان عوتڵەیە
ماسیحەیەکم بینی 
لەباتی عەرز سڕین جۆزەی هەڵ ئەدایەوە
حیزبێکم بینی
پاشەوپاش ئەگەڕایەوە
مەسعەدێکیان دروست کردبوو 
لە درۆ و ڕیا
گرگنی سوار ئەکرد 
ئەیکرد بە دێو
ئەنجامم ئەدی 
کرابو بە تڕحێو
داربەڕووم بینی 
بوبو بەگیا
ئای کاربەدەستی تیا بوو
بێ خێر بێ خێر
وەکو قارچک هەڵتۆقیبون 
ملیۆنێر و ملیاردێر
سندوقی دەنگدانم بینی
بەرماڵێکیان تێوە پێچابوو
پیکابێک کاڵەک
بە ئەژنۆی شۆڕش شکابوو
لەو سەفەرەمدا شەڕی زۆرم دی
شەڕی نێوان 
تەماع و تەبایی
شەرم و ڕسوایی
شەڕی نێوان گەندەڵی کۆن و
دزی نوێ
شەڕی نێوان زەخت و خوێ
شەڕ شەڕ شەڕ شەڕ 
شەڕی عوزر لەکەڵ قەباحەت
چڕنوکی کەرتی گشتی و
قەپاڵی کەرتی تایبەت
شەڕی ئەمبەر دژی ئەوبەر
شاڵاوی شۆڤڵ 
بۆسەر سنەوبەر

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand