بەرهەم و داهاتی کێڵگەی نەوتی ئەتروش

Draw Media

2022-10-22 19:06:39



شیكاری: درەو

# کێڵگە نەوتی  ئەتروش لە ساڵی (2017)ەوە دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە، لە سەرەتای ساڵی (2020)ەوە بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ (37 ملیۆن 368 هەزار و 500) بەرمیل نەوت لەم کێڵگەیە بەرهەم هێنراوە بە تێکڕای ڕۆژانەی زیاتر لە (41 هەزار) بەرمیل.
# سێ مانگی دووەمی ساڵی (2020) بڕی (4 ملیۆن و 267 هەزار و 900) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (46 هەزار و 900) بەرمیل بەرهەمهێنراوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان بووە لە کێڵگەکەدا.
# کێڵگە نەوتی  ئەتروش لە ماوەی دوو ساڵ و نیودا (1 ملیار و 824 ملیۆن و 954 هەزار و 876) دۆلار داهاتی هەبووە، بە تێکڕا لەو ماوەیەدا داهاتی بەرمیلێک نەوت بریتی بووە لە (50.76) دۆلاری، تێکڕای تێچوونی بەرهەمهێنانی بەرمیلێکیش بریتی بووە لە (5.18) دۆلار.
# سێ مانگی دووەمی ساڵی (2022) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (326 ملیۆن و 821 هەزار و 320) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (97.88) دۆلار بووە، ئەمەش تۆمارکردنی بەرزترین ئاستی داهاتە لە ماوەی ناوبراوە.


کێڵگەی نەوتی ئەتروش
کێڵگەی نەوتی ئەتروش، یەکێکە لە کێڵگە گرنگ و بەرهەمهێنەرەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان و لە ساڵی 2011 نەوتی تێدا دۆزرایەوە و بۆ یەکەم جاریش لە ساڵی 2017 دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت کراوە لە کێڵگەکەدا. وەک کۆمپانیا نەوتییەکانی کێڵگەکە ئاماژەی بۆ دەکەن، بەرهەمی نەوتی کێڵگەکە "نەوتی کوالیتی بەرزە کە بنکەیەکی گەورەی بەرهەمهێنانی هەیە و توانای گەشەکردنی بەرچاوی هەیە".
بلۆكی ئەتروش دەكەوێتە پارێزگای دهۆکەوە، بە نزیكەی (85) كیلۆمەتر لە باكووری رۆژئاوای هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانەوە دورە، رووبەرەكەی (269) كیلۆمەتر چوارگۆشەیە. پشكەکانی کێڵگە نەوتییەکە بەپێی گرێبەستەکان دابەشبوون بەسەر (47.4%)ی دراوه‌ته بە كۆمپانیای نیشتمانی ئیمارات بۆ وزه‌، ناسراو به‌ (تاقە)، (27.6%)ی پشکەکانی دراوە بە شاماران پیترۆلیۆمی کەنەدی و (25%)ی پشكی (كیپكۆ)ی حکومەتی هەرێم کوردستانە. (بڕوانە چارتی ژمارە (1))

چارتی ژمارە (1)
دابەشبوونی پشکەکانی کێڵگەی نەوتی ئەتروش

بەپێی ئەو زانیارییانەی کۆمپانیای شاماران بڵاوی کردووەتەوە، لە ساڵی (2022)دا بڕی (116) ملیۆن دۆلار تەرخان کراوە بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی ئەتروش، بەرنامەی پەرەپێدانەکەش بریتییە لە؛ 
1.    هەڵکەندن و تەواوکردنی (3) بیری گەشەپێدان، لەنێویاندا یەک بیری ئاو.
2.    دەستپێکردنی پڕۆژەی چارەسەری غاز کە بە شێوەیەکی بەرچاو دەردانی گازی ژەهراوی کەمدەکاتەوە، سەرەڕای بەکارهێنانیبۆ ژێرخانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا لە غازی بەرهەم هێنراو. بەو پێیەی لە ئێستادا کێڵگەی ئەتروش پشت بە مۆلیدەو سووتەمەنی دیزڵ دەبەستێت بۆ دەستکەوتنی وزەی کارەبا، بە سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە چاوەڕوان دەکرێت تێچووی کارکردن لە داهاتوودا زۆر کەمدەکاتەوە.

بەرهەمی کێڵگەی نەوتی ئەتروش
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، کێڵگەی نەوتی ئەتروش یەکێکە لە کێڵگە نەوتییە بەرهەمهێنەرەکانی هەرێمی کوردستان و لە ساڵی (2017)ەوە دەستی بە بەرهەمهێنان کردووە، بەپێ داتاکان لە سەرەتای ساڵی (2020)ەوە (37 ملیۆن 368 هەزار و 500) بەرمیل نەوت تەنها لەم کێڵگەیە بەرهەم هێنراوە بە تێکڕای ڕۆژانەی (41 هەزار و 10) بەرمیل، بەجۆرێک؛ (بڕوانە چارتی ژمارە (2 و 3))
-    سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2020) بڕی (4 ملیۆن و 249 هەزار و 700) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (46 هەزار و 700) بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
-    سێ مانگی دووەمی ساڵی (2020) بڕی (4 ملیۆن و 267 هەزار و 900) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (46 هەزار و 900) بەرمیل بەرهەمهێنراوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی بەرهەمهێنان بووە لە کێڵگەکەدا.
-    سێ مانگی سێیەمی ساڵی (2020) بڕی (4 ملیۆن و 241 هەزار و 200) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (46 هەزار و 100) بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
-    سێ مانگی چوارەمی ساڵی (2020) بڕی (3 ملیۆن و 753 هەزار و 600) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (40 هەزار و 800) بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
-    سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2021) بڕی (3 ملیۆن و 843 هەزار) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (38 هەزار و 200) بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
-    سێ مانگی دووەمی ساڵی (2021) بڕی (3 ملیۆن و 539 هەزار و 900) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (38 هەزار و 900) بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
-    سێ مانگی سێیەمی ساڵی (2021) بڕی (3 ملیۆن و 799 هەزار و 600) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (41 هەزار و 300) بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
-    سێ مانگی چوارەمی ساڵی (2021) بڕی (3 ملیۆن و 247 هەزار و 600) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (35 هەزار و 300) بەرمیل بەرهەمهێنراوە، ئەمەش نزمترین ئاستی بەرهەمهێنان بووە لە کێڵگەکەدا.
-    سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) بڕی (3 ملیۆن و 492 هەزار) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (38 هەزار و 800) بەرمیل بەرهەمهێنراوە.
-    سێ مانگی دووەمی ساڵی (2022) بڕی (3 ملیۆن و 339 هەزار) بەرمیل بە تێکڕای ڕۆژانەی (37 هەزار و 100) بەرمیل بەرهەمهێنراوە.


چارتی ژمارە (2)
کۆی بەرهەمی نەوتی کێڵگەی ئەتروش لە (2020 – نیوەی یەکەمی 2022)


چارتی ژمارە (3)
تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە (2020 – نیوەی یەکەمی 2022)

داهاتی و تێچووی بەرهەمهێنانی نەوتی کێڵگەی ئەتروش
کێڵگەی نەوتی ئەتروش بە خاوەن داهاتێکی گەورەی نەوت لە هەرێمی کوردستان دێتە هەژمارو لە ماوەی نێوان ساڵی (2020) بۆ (نیوەی دووەمی 2022)، (1 ملیار و 824 ملیۆن و 954 هەزار و 876) دۆلار داهاتی هەبووە، بە تێکڕا لەو ماوەیەدا داهاتی بەرمیلێک نەوت بریتی بووە لە (50.76) دۆلاری، تێکڕای تێچوونی بەرهەمهێنانی بەرمیلێکیش بریتی بووە لە (5.18) دۆلار و بەجۆرێک؛ (بڕوانە چارتی ژمارە (4 و 5 و 6))؛
-    سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2020) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (149 ملیۆن و 631 هەزار و 937) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (35.21) دۆلار بووە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (5.9) دۆلار بووە. 
-    سێ مانگی دووەمی ساڵی (2020) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (59 ملیۆن و 195 هەزار و 773) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (13.87) دۆلار بووە، ئەمەش نزمترین ئاستی داهاتە کە لەو ماوەیەدا تۆمار کرابێت کە ئێمە لە بارەیەوە دەدوێین. تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (5.36) دۆلار بووە.
-    سێ مانگی سێیەمی ساڵی (2020) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (115 ملیۆن و 615 هەزار و 112) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (27.26) دۆلار بووە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (3.97) دۆلار بووە.
-    سێ مانگی چوارەمی ساڵی (2020) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (106 ملیۆن و 114 هەزار و 272) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (28.27) دۆلار بووە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (5.1) دۆلار بووە.
-    سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2021) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (155 ملیۆن و 191 هەزار و 320) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (45.14) دۆلار بووە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (5.12) دۆلار بووە.
-    سێ مانگی دووەمی ساڵی (2021) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (186 ملیۆن و 835 هەزار و 922) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (52.78) دۆلار بووە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (4.34) دۆلار بووە.
-    سێ مانگی سێیەمی ساڵی (2021) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (219 ملیۆن و 160 هەزار و 928) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (57.68) دۆلار بووە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (4.34) دۆلار بووە.
-    سێ مانگی چوارەمی ساڵی (2021) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (206 ملیۆن و 774 هەزار و 692) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (63.67) دۆلار بووە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (6.73) دۆلار بووە.
-    سێ مانگی یەکەمی ساڵی (2022) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (299 ملیۆن و 613 هەزار و 600) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (85.8) دۆلار بووە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (5.53) دۆلار بووە.
-    سێ مانگی دووەمی ساڵی (2022) کۆی داهاتی نەوتی ئەتروش بریتی بووە لە (326 ملیۆن و 821 هەزار و 320) دۆلار، تێکڕای داهاتی هەر بەرمیلێک (97.88) دۆلار بووە، ئەمەش تۆمارکردنی بەرزترین ئاستی داهاتە لە ماوەی ناوبراوە، تێچوی بەرهەمهێنانی هەر بەرمیلێک (5.29) دۆلار بووە.

چارتی ژمارە (4)
کۆی داهاتی کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە (2020 – نیوەی یەکەمی 2022)

چارتی ژمارە (5)
تێکڕای داهاتی ڕۆژانەی کێڵگەی نەوتی ئەتروش لە (2020 – نیوەی یەکەمی 2022)

چارتی ژمارە (6)
تێکڕای تێچووی بەرهەمهێنانی بەرمیلێک نەوتی کێڵگەی ئەتروش 
(2020 – نیوەی یەکەمی 2022)

خشتەی وردەکاری بەرهەم و داهات و تێچوی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ئەتروش
(2020 – نیوەی یەکەمی 2022)


 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand